تیمی یەکگرتوو لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢

تیمی یەکگرتوو لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ (بە ڕووسی: Объединённая команда на летних Олимпийских играх ١٩٩٢) تیمێکی ھاوبەش بوو لە ١٢ کۆماری پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت پێکھاتبوو، پاش ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت ١٥ وڵات سەربەخۆیان ڕاگەیاند کە پێشتر بەشێک بوون لە جوگرافیای سۆڤیەت. دوازدە وڵات ھاوبەشیان کرد لە پێکھێنانی تیمێک بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ کە یارییەکانی لە ٢٥ی تەممووز تا ٩ی ئابی ١٩٩٢ لە بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو.[١] ئیستۆنیا و لاتڤیا و لیتوانیا بە جیا بەشداریان کرد. بەگشتی ٤٧٥ پێشبڕکێکار (٣١٠ پیاو و ١٦٥ ژن) بەشداریان لە ٢٣٤ یاری کردووە لە ٢٧ وەرزشدا.[٢][٣]وەرزشوانانی تیمەکە توانیان بە بەدەستھێنانی ٤٥ مەدالیای زێر و ١١٢ مەدالیا لە کۆی گشتی مەدالیاکان، پلەی یەکەمیان بردەوە.

ئەندامان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Barcelona 1992 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-30.
  2. ^ "Unified Team at the 1992 Barcelona Summer Games | Olympics at Sports-Reference.com". web.archive.org. 2020-04-17. Retrieved 2022-08-30.
  3. ^ "The Role of Sports in The Soviet Union | Guided History" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-30.