ئیستۆنیا لە ئۆڵۆمپیاد

ئیستۆنیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٠ وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری زۆربەی خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھەروەھا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئیستۆنیا لە ساڵی ١٩٢٣ دامەزرا، وەرزشوانانی ئیستۆنی بەشدارییان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد تا ئەو کاتەی لە ساڵی ١٩٤٠ وڵاتەکە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە داگیرکرا. لە دوای ئازاد بوونی لە ساڵی ١٩٩١، لە سەرجەم ئۆڵۆمپیادەکاندا بەشداری کردووە. وەرزشوانانی خاوەنی ٤٤ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن کە زۆربەیان لە یارییەکانی زۆرانبازی (١١)، بەرزکردنەوەی قورسای(٧)، خلیسکێنەی سەر بەفر (٧) و گۆڕەپان و مەیدان (٦) بەدەستھێناوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Estonia". Olympics Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-28.

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Estonia at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢.