تیلما ئالدانا
تیلما ئالدانا (لە دایکبووی ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٥٥) کەسایەتی دادوەر و سیاسیی گواتیمالاییە، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای گواتیمالا ھەروەھا ڕاوێژکاری باڵای یاسایی گواتیمالا بووە. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
تیلما ئالدانا | |
---|---|
١١ەمین ڕاوێژکاری باڵای یاسایی گواتیمالا | |
لە پۆستدا بووە ١٧ی ئایاری ٢٠١٤ – ١٦ی ئایاری ٢٠١٨ | |
سەرۆک کۆمار | ئۆتۆ پێرێز مۆلینا ئەلیخاندرۆ مالدۆنادۆ جیمی مۆرالیس |
پێشینە | کلاودیا پاز ی پاز |
پاشینە | ماریا کۆنسێلۆ پۆراز |
٥٥ەمین سەرۆکی دادگای باڵای گواتیمالا | |
لە پۆستدا بووە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ – ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ | |
سەرۆک کۆمار | ئەلڤارۆ کۆلۆم ئۆتۆ پێرێز مۆلینا |
پێشینە | ئەرتورۆ ئەرکیلا |
پاشینە | گابرێل مێدرانۆ |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | تیلما ئسپێرانزا ئالدانا ھێرناندێز ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٥٥ گوالان، زاکاپا، گواتیمالا |
نەتەوە | گواتیمالایی |
پارتی سیاسی | حیزبی سێمیلا |
نیشتەجێ | گواتیمالا ستی |
خەڵاتەکان | |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
ژیان
دەستکاریتیلما لە گوالان لە گواتیمالا، ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. لە زانکۆی سان کارلۆس خوێندنی تەواوکردووە لە گواتیمالا. ماستەری لە شارستانی و یاسا بەدەستھێناوە.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٩، بووەتە دادوەر لە دادگای باڵا. لە ماوەی ٢٠١١–٢٠١٢ بووەتە سەرۆکی دادگای باڵا. لە ساڵی ٢٠١٤، بووەتە ڕاوێژکاری باڵای یاسایی گواتیمالا.[٣]
دادگا لە دژی تووندووتیژی مێینە
دەستکاریلە ساڵی ٢٠١١، کاتێک کە بووبە سەرۆکی دادگای باڵا، تیلما دادگایەکی تایبەتی دامەزراند لەسەر کووشنی مێینە. کووشتن و تووندووتیژی دژی مێینە، لە گواتیمالا شتێکی باوە؛ ساڵانە بەتێکڕای ٥٦٬٠٠٠ سکاڵا لەسەر تووندووتیژی مێینە تۆماردەکرێت.[٤] لە ئێستادا لەو وڵاتە، لە یانزدە ناوچە دادگای تایبەت ھەیە. دادوەر و ئەفسەرانی پۆلیس مەشقی تایبەتیان لەسەر تاوانی جێندەر پێدراوە.
دژی گەندەڵی
دەستکاریلە ساڵی ٢٠١٥، تیلما ئالدانا سەرکردایەتی لێکۆڵینەوەیەکی کرد لەدژی گەندەڵییەکانی حکوومەت.[٥] ئەم کارەش بەنزیکی و ھەماھەنگی تایبەتی لیژنەی نێودەوڵەتی لەدژی پارێزبەندی گواتیمالا بوو. لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان، سەرۆککۆماری گواتیمالا ئۆتۆ پیرێز مۆلینا، ناچارکرا بە دەستلەکارکێشانەوە.[٦]
خۆکاندیدکرد بۆ سەرۆکایەتی
دەستکاریلە ساڵی ٢٠١٩، تیلما خۆی ھەڵبژارد بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵات، بانگەشەی ناوبراو لە دژی گەندەڵی بوو و بەحیزبێکی نوێ (حیزبی سیمیلا) خۆی پاڵاوت. بەڵام لە ١٥ی ئایار، دادگای دەستووری وڵات داواکاری کاندیدبوونی تیلمای ڕەتکردەوە، تەمەت و سزای گەندەڵی بەسەر ئەودا سەپاند.[٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Guatemala’s Women: Moving Their Country Forward " Central America Network ٤ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., centralamericanetwork.org
- ^ Thelma Aldana Hernandez ١٩ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., gob.gt, Retrieved 14 July 2016
- ^ «Guatemala's attorney-general». The Economist. ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Where women are killed by their own families». BBC News.
- ^ Carlos Dada (٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Corruption Charges Turn Guatemala Upside Down». The New Yorker.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «AQ Top 5 Corruption Busters: Thelma Aldana - Americas Quarterly».
- ^ Cuffe، Sandra (١٥ی ئایاری ٢٠١٩). «Guatemala court rules popular anti-corruption crusader ineligible to run for president». Washington Post. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیلما ئالدانا تێدایە. |