تیرۆریزمی مەسیحی

تیرۆریزمی مەسیحی جۆرێکە لە تیرۆریزمی ئایینی، لە کردەوەی تیرۆریستی پێکدێت کە لەلایەن ئەو گرووپانە یان ئەو کەسانەوە ئەنجام دەدرێن کە بانگەشەی پاڵنەر یان ئامانجی مەسیحی دەکەن. تیرۆریستانی مەسیحی لە ڕێگەی لێکدانەوەی کتێبی پیرۆز و مەسیحییەت، بەپێی ئامانج و جیھانبینی خۆیان، ڕەوایەتی بە کردەوە توندوتیژەکانیان دەدەن.[١][٢][٣]

ئەندامانی کوو کڵەکس کڵان لە کۆلۆرادۆ لە ساڵی ١٩٢١ سووتاندنی خاچ ئەنجام دەدەن.

گرووپە تیرۆریستییە مەسیحییەکان بریتین لە ڕێکخراوە نیمچە سەربازییەکان، کەڵتەکان و گرووپە نارێکخراوەکانی خەڵک کە ڕەنگە کۆببنەوە بۆ ئەوەی ھەوڵی تیرۆرکردنی گرووپەکانی دیکە بدەن. ھەروەھا ھەندێک گرووپ ھانی کەسانی ئاسایی دەدەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.[٤] گرووپە نیمچە سەربازییەکان بە شێوەیەکی تایبەت بەستراونەتەوە بە ئامانجە نەتەوەیی و سیاسییەکان و ھەروەھا ئامانجە ئایینییەکان[٥][٦] و زۆرێک لەم گرووپانە بیروباوەڕی ئایینییان ھەیە کە لەگەڵ بیروباوەڕە ئایینییەکانی مەسیحییەتی ئاساییدا ناکۆکە.[٧]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Al-Khattar, Aref M. (2003). Religion and Terrorism: An Interfaith Perspective. Greenwood Publishing Group. ISBN 978-0-275-96923-3.
  2. ^ Hoffman, Bruce (1995-01-01). ""Holy terror": The implications of terrorism motivated by a religious imperative". Studies in Conflict & Terrorism. 18 (4): 271–284. doi:10.1080/10576109508435985. ISSN 1057-610X.
  3. ^ Pratt, D. (2010). "Religion and Terrorism: Christian Fundamentalism and Extremism". doi:10.1080/09546551003689399.
  4. ^ Bruce Hoffman (1998). Inside terrorism. Internet Archive. Columbia University Press. ISBN 978-0-231-11468-4.
  5. ^ "Insight – Gold, diamonds feed Central African religious violence". Reuters. 2014-07-29. Retrieved 2022-05-17.
  6. ^ Juergensmeyer, Mark (2003-09-01). Terror in the Mind of God: The Global Rise of Religious Violence. University of California Press. ISBN 978-0-520-93061-2.
  7. ^ Barkun, Michael (1997). Religion and the Racist Right: The Origins of the Christian Identity Movement. UNC Press Books. ISBN 978-0-8078-4638-4.