تۆر (کۆمیکی مارڤڵ)
(لە تۆر (کۆمیکی مارڤێل)ەوە ڕەوانە کراوە)
تۆر پاڵەوانێکی سوپەری ناو زنجیرە کۆمیکەکانە کە لەلایەن مارڤێل کۆمیکس بڵاو دەکرێتەوە، و کەسایەتییەکەی وەرگیراوە لە ھەمان ناو لە میتۆلۆژیای نۆردییە، کە بریتییە لە تۆر کوڕی ئۆدن، پەروەردگاری خوداکان لەلایان، کەسایەتییەکە لەلایەن ستان لی دروست کراوە، و تێکستەکان لەلایەن لاری لایبر دانراوە، و وێنەی کێشراوە لەلایەن جاک کیربی، و کەسایەتییەکە یەکەم جار دەرکەوت لە چاپتەری ٨٣ لە زنجیرەی گەشتێک بۆ لێڵی (Journey into Mystery) لە ساڵی ١٩٦٢.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/03/Thor_Weird_Comics.jpg/220px-Thor_Weird_Comics.jpg)
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریویکیپیدیای ئینگلیزی.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆر (کۆمیکی مارڤڵ) تێدایە. |