توولکەرم
توولکەرم (بە عەرەبی: طولكرم) شارێکی فەلەستینە و پایتەختی پارێزگای توولکەرمە. دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کەناری ڕۆژاوا و سێیەم گەورەترین شاری کەناری ڕۆژاوایە لەڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووانەوە لە دوای شارەکانی خەلیل و نابلس. تەنھا ڕووبەری زەوی شارەکە زیاتر لە ٣٢،٦١٠ دۆنمە و شارەوانی توولکەرم بە سێیەم گەورەترین دامەزراوەی ناوخۆیی دادەنرێت لە کەناری ڕۆژاوا.
توولکەرم | |
---|---|
بە عەرەبی: طولكرم | |
دامەزران | ٤٥. millennium BCE |
ناو بە زمانی فەرمی | طولكرم |
ناسناو | مدينة التفوق والنجاح، مدينة السياسة |
Vocalized name | طُولْكَرْمْ |
ناونراوە لەدوای | باخی ترێ، ڤیتاسی، ڤیتالێس |
ناسناوی خەڵک | كرمي، كرمية |
دامەزرێنەر | کەنعان |
زمانی فەرمی | زمانی عەرەبی |
کیشوەر | ئاسیا |
وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
پایتەختی | قەزای توولکەرم (فەلەستینی عوسمانی)، قەزای توولکەرم (فەلەستینی ژێرفەرمانی)، قەزای توولکەرم (کارگێڕی ئوردن)، قەزای توولکەرم (کارگێڕی ئیسرائیل)، پارێزگای توولکەرم |
دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای توولکەرم |
ناوچەی کاتی | UTC+02:00، UTC+03:00 |
ناوچەی جوگرافی | دۆڵی یەزرەییل |
پۆتانی شوێن | ٣٢°١٨′٤٠″N ٣٥°١′٥١″E |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | سەرۆکی شارەوانی توولکەرم |
سەرۆک | ڕیاز عەوز |
Executive body | شارەوانی توولکەرم |
دەسەڵات | دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین |
ئەنجومەنی یاسادانەر | شارەوانی توولکەرم |
دانیشتووان | ٨٩٬٧٥٩ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٠٧ مەتر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | October 2023 Tulkarm raid، Battle of Tulkarm، 1936 Tulkarm shooting، Israeli incursions in Tulkarm |
ڕووبەر | ٣٢٫٦١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | P300-P309 |
وێبگە | http://www.mtulkarm.com |
کۆدی تەلەفۆن | 09 |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | B |
شارەکە نزیکەی ١٥ کم لە دەریای ناوەڕاستەوە دوورە. ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای توولکەرم ٢١٠ ھەزار کەسە، نزیکەی نیوەیان تەنھا لە شارەکەدا دەژین. شاری توولکەرم و لادێکانی لە ئاستی دەریاوە بەرز دەبێتەوە لە ٦٥ مەتر لە ڕۆژاواوە بۆ ٦٠٠ مەتر لە ڕۆژھەڵاتەوە، کە چیای ڕاشین بەرزترین لوتکەی شارەکەیە.
شوێنی شارەکە لە ڕووی مێژووییەوە بە شوێنێکی گرنگی بازرگانی و سەربازی دادەنرێت و ڕۆڵێکی گەورەی ھەبووە لە گەشەسەندنی شارەکەدا. گۆڕەپانی ڕێگا بازرگانییەکان و ڕێڕەوێکە بۆ داگیرکردنی سەربازی لە نێوان میسر و شام ھەروەھا ناوەندێکە بۆ گواستنەوەی وشکانی لە نێوان کەناراوەکان و ناوخۆ و لە نێوان باکوور و باشوور. شوێنی توولکەرم بە خاکێکی بەپیت و بڕێکی زۆر ئاو دەناسرێتەوە، جا باران بێت یان ئاوی ژێر زەوی ئەم بارودۆخانە بەشدارییەکی زۆریان لە گەشەکردن و گەشەسەندنی شارەکەدا کردووە.
شاری توولکەرم لە ساڵی ١٩٦٧ کەوتە ژێر داگیرکاری ئیسرائیل و تا واژووکردنی ڕێککەوتنی دووەمی ئۆسلۆ لە ساڵی ١٩٩٥ لەژێر ئیدارەی ئیسرائیلدا مایەوە و دەسەڵاتی فەلەستین لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ دەستی بەسەردا گرت.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە توولکەرم تێدایە. |