ترانسیلڤانیا یان ئەرادیل ناوچەیەکی مێژوویی و کولتوورییە لە ناوەڕاستی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، بەشێکی مێژوویی ڕۆمانیایە کەوتوتە باشوور و ڕۆژھەڵاتی زنجیرە چیاکانی کارپاتیان. ترانسیلڤانیا ناوەندی شانشینی داکییەکان بووە لە سەدەیەک پێش زاین تا ساڵی ١٠٦ز. تا جەنگی جیھانی یەکەم بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان، بەڵام دوای ڕووخانی ئەم ئیمپراتۆریەتە بووە بەشێک لە ڕۆمانیا.
ترانسیلڤانیا بە شوێنی خوێنمژەکان و ترس و دڵەراوکێ ناسراوە، ئەمەش بەھۆی کاریگەری ڕۆمانی دراکولا کە لە ساڵی ١٨٩٧ لە لایەن بڕام ستۆکەرەوە نوسراوە.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترانسیلڤانیا تێدایە. |