وتووێژ:کۆڵ ئۆڤ دیووتی


دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Ahrir لە بابەتی ناو

ناو

سڵاو، سەیری وێبگەیەکم کرد کە «Call of Duty» لە ئینگلیزیی بەریتانی وەکوو کۆڵ ئۆف دیووتی و لە ئینگلیزیی ئەمریکی بەشێوەی کاڵ ئاف دیووتی دەخوێنرێتەوە (بڕوانە)، وابزانم ئەو ناوەی ئێستا لە عەرەبییەوە وەرگیراوە کە ئەویش لە شێوەزاری بەریتانییەوە ھاتووە. بەڕای من باشترین ناو خوودی ئینگلیزیی ئەمریکییە چۆن ھەم ئەو یارییە بەرھەمی وڵاتی ئەمریکایە و ھەمیش ناوە فەرمییەکەی بەو شێوە ئەمریکییە دەخوێنرێتەوە. ھەروەھا دەشتوانین وەک ویکیپیدیای فارسی، ناوێکی کوردی بۆ دابنێین (بە نموونە: دەنگی ئەرک یان شتێکی تر) کە لەناو خەڵکدا ھەر Call of Duty باوە و بەڕای من ھەر چاکسازیی ناوەکەی ئێستا زۆر باشترە. AHR (وتووێژ) ‏٢٠:١٦، ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: @Calak: @Aza: @Serchia: @Aram: @Kushared: و ھتد ئێوە ڕاتان چییە؟ AHR (وتووێژ) ‏٢٠:٢٠، ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

گەر بەپێی شێوازی خوێندنەوە ئەمریکییەکە بێت کاڵ ئەڤ دیووتی دروستە. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٢٠:٤٠، ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ بەکوردیکردنی نیم و بۆ خوێندنەوەکەشی، ئەمریکییەکە چییە با ئەوە بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٨، ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ ناوە ئەمریکییەکەیم کە بەڕێزتان ئاماژەتان پێکرد. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٥٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Aram: دەتوانی بە ئارام بۆت ئەو ناوانەی تر بۆ «کاڵ ئاف دیووتی» وەگوازی؟ AHR (وتووێژ) ‏٠١:٢١، ١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لە گوێی منا ھەم ئینگلیز و ھەم ئەمریکا ئەڵێن کۆڵ ئۆڤ دیوتی. ئۆف نییە و ئۆڤ ە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٦، ١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاف نییە، کامە ئاف؟ Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەڵێن دیووتی نەک دیوتی /djuːti/ (ئەمریکی دەڵێن دووتی یان دووری)
ھەروەھا لێرەدا دەڵێن کۆڵ ئڤ دیووتی، دەقیقتر کۆڵڤ دیووتی: بە ئەمریکی کاڵڤ دووری
بەس of قەت نابێتە ئاف؛ یان دەڵێن ئۆڤ یان ئڤ. باشترە ئێمە ھەمیشە بنووسین ئۆڤ.
بیگوێزنەوە بۆ کۆڵ ئۆڤ دیوووتی. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٩، ١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە با بۆ «کۆڵ ئۆڤ دیووتی» وەگوازرێت. AHR (وتووێژ) ‏١٦:٥٧، ١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: وەڵا دەتوانم. بۆ نا؟ بەڵام دەبێت ناوە ھەڵەکانی ئێستا کۆ بکەینەوە کە بەڕاستی لەبەر ئەوەی وشەکانی زۆرن و چەندین شێوەی نووسینی ھەیە و ھەر کەسێک و بە جۆرێک ناوەکەی نووسیوە، ناتوانم پێشبینیی ھەڵەکان بکەم. گەر دەتوانیت ڕێنووسە ھەڵەکانم بۆ دابین بکەیت، بە چاوان. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٥، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: من ھەر ئەو دووانەم دۆزییەوە: کۆڵ ئۆف دیوتی و کۆڵ ئۆف دیووتی. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٥٢، ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کۆڵ ئۆڤ دیووتی".