وتووێژ:ئازار


دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Épine لە بابەتی ڕەوانەکەرەکان

ڕەوانەکەرەکان

کاک @Épine: بە بڕوای من نابێت بسڕدرێتەوە چونکە نابێت بەکارھێنەر بۆ شتێک بگەڕێت و نەیدۆزێتەوە. لێرەش کۆمەڵێک ڕەوانەکەر (کە زۆربەیان خۆم دروستم کردن) دروست کراون. کاک سەرچیا جارێک وتی بۆ نموونە ژاکاوی و خەمۆکی ھەمان شت نین. وتم نابێت بەکارھێنەر نزیکترین ناوەڕۆک نەدۆزێتەوە. گەر کەسێک وتی ئەمە جیایە و ئامادە بوو کە وتاری بۆ دروست بکات، ئەو کاتە یان دەتوانێت ڕەوانەکەرەکە بشکێنێت و وتارەکە دروست بکات یانیش گەر ویستی ناوی وتارەکە بچێتە ژێر ناوی ئەو، ئەو کاتە بە ڕای من ئاسایییە ڕەوانەکەرەکە بسڕینەوە تا ئەو کەسە خۆی وتارە جیاکە دروست بکات. لە ئێستادا مادام وتاری ئازار (وەک ھەست)، نییە باشتر وایە بکرێتە ڕەوانەکەر بۆ مانگی ئازار. گەر ھەستی ئازاریش دروست کرا، ئەو کاتە ئازار (مانگ) جیا دەکەینەوە و ئازارە ڕووتەکەش دەبێتە ھەستەکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Aram، @Épine
پەڕەیەکمان ھەیە بەناوی ئێش گەر ھەڵە نەبم ھەر ھەمان ئەو ئازارەیە کە ھەست بە نارەحەتی و ناخۆشی دەکەی لێی. دەتوانین گواستنەوەکە بکەین بەڵام پێویستە ئەم بەستەرانە چارەسەر بکەین   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئامانجی ڕەوانەکەرەکەم گۆڕی، گەر کاک ئارام بتوانێت بە بۆت ئەو کارەی ساکورا باسی کرد بکات زۆر باش دەبێت. ◂  ئێپین  ‏١٣:٠٢، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئازار".