وتووێژ:مریەم (ڕوونکردنەوە)


دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی مریەم یان مەریەم؟

مریەم یان مەریەم؟

سڵاو بەڕێزان @Calak: - @Aza: ئەوە «مریەم یان مەریەم»ـە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٠٣، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پیرەکان ئەڵێن مریەم، بەرەی نوێ مەریەم. لە گۆرانی و فۆلکلۆریشدا ھەر مریەم ھاتووە. Aza (لێدوان) ‏١٧:١٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ منیش ھەر «مریەم»ـم پێ باشترە، گەر بێڵن بە زوویی ئەوانەی مەریەمن بۆ مریەمیان دەگوازمەوە. لە گووگڵیشدا ھەر مریەم زۆرترە لە مەریەم. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٢٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاتێک ئەو دەستکارییەی کاک @Calak:ـم بینی چیتر نەمگواستنەوە، پێمان خۆش دەبێت گەر کاک چالاکیش لەو لێدوانەدا بەشداری ھەبێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٢٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە دەڵێین مرێم. مەریەم ڕێک عەرەبی و فارسییەکەیەتی بەڵام خۆم نەم دەزانی لە شێوەزارەکانی تردا چۆنە. مریەم کۆنتر و کوردیترە با ھەر ئەوە بێ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
گەر ڕازین، با گواستنەوە و نوێکردنەوەی ناوەڕۆکەکان لەسەر من بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٥٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە سپاس لە بەڕێز @Aza: و بەڕێز @Calak: کە بە چاکی ڕوونیان کردینەوە، ھەروەھا دەستت خۆش بێت کاک @Aram: زەحمەت دەکێشی گەر ئەو گواستنەوانە جێبەجێ بکەیت. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٣٤، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: ئەمە ئەنجامی ناوەڕۆکە و ئەمانەی خوارەوەش سەرجەم ئەو پەڕانەن کە ناوی مریەمیان بە شێوازی جیاجیا تێدا بەکاربراوە. گەر لەگەڵ گواستنەوەی پەڕەیەک نین، ئەوا داڕێژەی {{نا}} لە بەرامبەریان دانێن. بۆ پۆلەکەی خوارەوەش دڵنیا نیم. ئایا داڕێژەکانی ئایەتەکانی سوورەتی مەریەمیش بگوازینەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٤، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  1. سیسێ ماریەم سیدیبێ
  2. ماریاما ئێندوای
  3. ماریاما با
  4. مریەم (ڕوونکردنەوە)
  5. مریەم ئیبراھیم پوور
  6. مریەم بەگ
  7. مریەم خان
  8. مریەم دورانی
  9. مریەم ڕۆدریگێز مارتینێز
  10. مریەم قازی
  11. مریەم میرزاخانی
  12. مریەم
  13. مەریام-وێبستەر
  14. مەریەم (سوورەت)
  15. مەریەم ئەمیر جەلالی
  16. مەریەم ئوزەرلی
  17. مەریەم ئوسترلابی
  18. مەریەم سوڵتانی
  19. میریام دی سان سێرڤۆلۆ
  20. میریەم سێلاسو
  21. پۆل:داڕێژەکانی ئایەتەکانی سوورەتی مەریەم

@Aram: ئەگەڕ ڕای منت دەوێت با ھەمووان بۆ مریەم وەگوازین لەگەڵ داڕێژەکەش، خۆ ھەموویان ھەر «مریم»ـی عەرەبی و فارسین کە ھەر ئەو جۆرەی کاک چالاک و ئازاش گوتیان مریەم دەبێتە کوردییەکەی و ماریەم، مەریەم، مریم، مێریەم و ھتد لە کوردیدا ھەڵەن، سوپاس بۆ ھەموو لایەک. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٥٨، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: زۆر چاکە، بەس ئەی ئەو چەند دانەیەی سەرەوە کە بە «ماریاما» نووسراون؟ فەڕەنسین، بەڵام ئاخۆ ھەر ئەم مریەمەی خۆمانن یان جیان؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٦، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: وەڵڵا ھەر ئەو جۆرەی خۆت ئاماژەت پێکرد، ئەو وتارانە «ماریاما ئێندوای، ماریاما با و مەریام-وێبستەر» کە لە پێڕستەکەدا ھەن کێشەیان نییە، دوو دەنکی یەکەم لە ویکی عەرەبی، فارسی و ئینگلیزیش جیاوازییان ھەیە لەگەڵ مریەم و سێیەمیش لەگەڵ ھەمووان شتێکی جیاوازە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٥٥، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەنا تکایە گەر دەتوانی ئەوانەی مەریەمن بۆ مریەمیان وەگوازی چۆن ھەڵەن، ھەر دەست و چاوت خۆش بێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٥٨، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مریەم (ڕوونکردنەوە)".