ڕۆمان ڕینز

زۆرانبازێکی پیشەگەری ئەمریکی


لێتی جۆزێف «جو» ئەنوی (بە ئینگلیزی: Roman Reigns؛ لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٨٥)[١] زۆرانبازێکی پیشەگەر و ئەکتەر و یاریزانی پێشووی تۆپی پێی گریدیرۆنی پرۆفیشناڵی ئەمریکییە.[٢] ئیمزای لەگەڵ WWE کرد، کە تێیدا لەسەر براندی سماکداون بەناوی بازنەیی «ڕۆمان ڕینز» یاری دەکات، وە پاڵەوانی جیھانی WWE ئێستایە لە دووەم پاشایەتیدا، ڕینز یەکێکە لە گەورەترین و بەرزترین ئەستێرەکانی WWE. ڕینز بەشێکە لە خێزانی «ئەنوی»، ھەروەھا ھاورێی زۆرانبازەکانە، باوکی سیکا ئەنوی، براکەی ڕۆزی، ئامۆزاکانی یۆکۆزونا، ڕیکیشی، ئامگا، تۆنگا کید.[٣]

ڕۆمان ڕینز

لەدایکبوون٢٥ی ئایاری ١٩٨٥
پانساجۆلا، فلۆریدا
چالاکبوون۲۰۱۰-ئێستا (وەک زۆرانباز)
باڵا١٩١ سانتیمەتر
ھاوسەرگالینا بێکەر
مناڵ(ەکان)٥
خزمەکاندوەین جانسن (کوڕی پوور)

دوای ئەوەی یاری تۆپی پێی کۆلێژی لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ جۆرجیا دەکرد، ڕینز بەتەواوەتی دەستی بە کاری تۆپی پێی کرد، بە ماوەیەکی کورت لەگەڵ «ڤایکینگەکانی مینیسۆتا» لە خولی تۆپی پێی نەتەوەیی NFL. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٨ وەرزێکی تەواو یاری بۆ خولی تۆپی پێی کەنەدا CFL ئێدمۆنتۆن ئەسکیموس دەکرد، پێش ئازادکردن و خانەنشینبوونی لە تۆپی پێ. پاشان بەدوای پیشەیەک لە زۆرانبازی پرۆفیشناڵدا کەوت، وە لە ساڵی ٢٠١٠ واژویەکی لەگەڵ WWE کرد، ڕاپۆرتیدا بۆ ناوچەی گەشەسەندووی پاڵەوانییەتی یوولەی فلۆریدا (FCW). وەک ڕۆمان ڕینز یەکەم دەرکەوتنی بەرنامە سەرەکییەکەی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لەگەڵ دین ئەمبرۆس و سێت ڕۆلینز وەک تیمی «قەڵغانەکە -The Shield» یاریان دەکرد. ھەر سێکیان تا حوزەیرانی ٢٠١٤ پێکەوە بوون، دوای ئەوە ڕینز چووە ناو پێشبڕکێی تاکەوە. ڕینز پاڵەوانێکی پرۆفیشناڵە لە WWE کە سێ جار پاڵەوانێتی WWE و دووجار پاڵەوانێتی جیھانی WWEی بردووەتەوە. یەک جاریش پاڵەوانێتی WWEی ئەمریکی بردووەتەوە، ھەروەھا پاڵەوانی کیشوەری نێودەوڵەتییە، براوەی ڕۆیاڵ ڕومبلی ٢٠١٥یە.

پیشەی تۆپی پێ دەستکاری

ڕینز بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ئامادەیی «پێنساکۆلا کاتۆلیک» یاری تۆپی پێی کرد، وە ساڵێک لە ئامادەیی «ئیسکەمبیا» لە ھێڵی بەرگری یاری دەکرد.[٢] پاشان بەشداری لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای جۆرجیا کرد، کە ئەندامی ھەڵبژاردەی تۆپی پێیTech Yellow Jackets جۆرجیا بوو، لەگەڵ کالڤن جۆنسۆن دواتر بوو بەرگریکارێکی فراوان لە خولی تۆپی پێی نیشتمانی NFL.[٢] ڕینز بۆ کۆنفرانسی یەکەمی کەنارەکانی ئەتڵەسی ACC لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەم تیم ناونرا، وە خەڵاتی یەکەمی تیمی All-ACCی بەدەست ھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕینز ئیمزای لەگەڵ ئێدمۆنتۆن ئەسکیمۆسی کەنەدی CFL کرد، بەلەبەرکردنی درێسی ژمارە ٩٩، ڕینز تەنھا بۆیەک وەرز یاری کرد.

پیشەی زۆرانبازی دەستکاری

ڕینز ساڵی ٢٠١٠ گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی جیھانی زۆرانبازیی (WWE) واژۆکرد، وە دواتر بۆ ناوچەی گەشەسەندووی پاڵەوانییەتیی فلۆریدا FCW سپێردرا،[١] یەکەم دەرکەوتنی پەخشی تەلەفزیۆنی خۆی لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ کرد، بە بەکارھێنانی ناوی بازنەیی ڕۆمان ڕینز. ڕینز لە جەنگێکی ١٥ زۆرانبازدا کە لەلایەن ئەلێکس ڕایلییەوە براوە بوو.[٤] لە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١١ ڕینز ڕکابەرێک بوو لە ڕۆیال ڕومبڵی ٣٠ زۆرانباز بەڵام دواتر لابرا. لە ساڵی ٢٠١١ ڕۆمان تیمی تاگی پێکھێنا. ڕۆمان ڕینز یەکەم دەرکەوتنی سەرەکی تەلەفزیۆنی خۆی کرد، وەک لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە لە بەشی پارەی بانک شانبەشانی دین ئەمبرۆس و سێت ڕۆلینس ھێرشیان کردە سەر سی ئێم پەنک، بەم شێوەیە خۆیان بە خراپکار دامەزراند. ئەم سێ کەسە خۆیان ڕاگەیاند بە تیمی قەڵغان. لە ٢١ی تشرینی یەکەم لە ئەڵقەی ڕاو، ڕینز ئەلبێرتۆ دێڵ و دۆلف زیغلەر و کێڤن ئۆونزی بەزاند، بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ژمارە یەک لە پاڵەوانێتی کێشی جیھانی WWE.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ڕینز بە ڕەگەز نیوە «ساموانە» و نیوەی ئیتاڵییە،[٥] سیکا ئانوای و ڕۆزی برای لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٧ کۆچی دواییان کرد، زۆرانبازێکی پیشەگەر بوون.[٦][٧] وەک ئەندامی بنەماڵەی ئانوای ئامۆزاکانی زۆرانبازنی پێشوون یۆکۆزۆنا، ڕیکیشی، ئامگا کە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ کۆچی دوایی کرد.[٦][٧] ڕینز لە سەرەتای کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ گالینا جۆیل بێکەر کرد. کچێکی ھەیە بەناوی جۆیل،[٦][٧] لە حوزەیرانی ٢٠١٤ لە بانگەوازێکی خزمەتگوزاری گشتیدا دەرکەوت. لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای جۆرجیا ڕینز لە بەڕێوەبردندا کاسۆلیکی ڕۆمانییە و نیشانەی خاچ بەکاردەھێنێت. ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە نمایشی house show ڕینز لە کاتی یارییەکی بەرامبەر بە شەیمس کە لووتی شکاندبوو دوو مانگ دوای پێکانەکەی نەشتەرگەریی بۆ دروستکردنەوەی لووتی کرد، کە ڕواڵەتی لووتی گۆڕدرا.

میدیاکانی دیکە دەستکاری

ڕۆمان ڕینز لە چەند یارییەکی ڤیدۆی دەرکەوتووە:

  • NCAA Football 2005
  • WWE 2K14
  • WWE 2K15
  • WWE 2K16
  • WWE 2K17
  • WWE 2K18
  • WWE 2K19
  • WWE 2K20

فیلمۆگرافی

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٦ Countdown خۆی متمانە پێنەکراو
٢٠١٧ The Jetsons & WWE: Robo-WrestleMania! خۆت (دەنگ)
٢٠١٩ Fast & Furious Presents: Hobbs & Shaw ماتیۆ ھۆببس
٢٠٢٠ The Wrong Missy گاری
٢٠٢١ Rumble تی بی ئەی دەنگ

سەرجاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Byer, Matthew. "Roman Reigns Bio". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved March 2, 2019.
  2. ^ ئ ا ب "Joe Anoai". Georgia Institute of Technology. Archived from the original on October 9, 2014. Retrieved April 28, 2014.
  3. ^ Van Der Griend, Blaine (December 28, 2011). "Islanders put family first in wrestling business". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved January 5, 2012.
  4. ^ "FCW Event August 19, 2010". cagematch.net. Retrieved March 2, 2019.
  5. ^ WWE Superstar Roman Reigns w/ The Junkies Pt.1. YouTube. 106.7 the Fan. Event occurs at 06:40.
  6. ^ ئ ا ب "Roman Reigns". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved April 29, 2014.
  7. ^ ئ ا ب Barrosso, Justin (March 28, 2014). "WWE's Roman Reigns insists 'my time is now'". Boston Herald. Archived from the original on March 30, 2014. Retrieved March 30, 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری