عەبدولڕەحمان گەیلانی

عەبدولڕەحمان گەیلانی نەقیب (١٨٤١–١٩٢٧) یەکەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. عەدبولڕەحمان ١٥ەمین پشتی کەسایەتی دیاری سۆفیگەری ئیسلامیی سوننە عەبدولقادری گەیلانیبوو. لەدوای ھەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، ڕاستەوخۆ ئەو کرا بە سەرۆکوەزیرانی عێراق. عەبدولڕەحمان لەبەرامبەر مەلیک فەیسەڵی یەکەم، یەکەم پاشای عێراق وەستایەوە دواتر لەساڵی ١٩٢٢، گەیلانی بەیەکەم دانووساندنی ڕێککەوتنامەی ئەنگلۆ-عێراقی ڕازیبوو کە ھەندێک مافی سەربەخۆیی بە عێراق دەبەخشی جگە لەپێنەدانی مافی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەربازی کە لەژێر حوکمی بەریتانیا دەمایەوە. لەپاش ئەوەی کە ھەوڵەکانی بێسوودبوون لەململانێکردن لەگەڵ بڕیارەکانی مەلیک ئەوا لەپۆستی سەرۆکوەزیران دەستی لەکارکێشایەوە.

عەبدولڕەحمان گەیلانی
یەکەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
١١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠ – ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢
پادشا فەیسەڵی یەکەم
پێشینە پلەیەکی تازەبوو
پاشینە عەبدولموحسین سەعدوون
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٨٤١-0١-١١) ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٤١
بەغداد، ئیمپراتۆری عوسمانی
مردن ١٣ی حوزەیرانی ١٩٢٧(١٩٢٧-٠٦-١٣) (٨٦ ساڵ ژیاوە)
بەغداد، عێراق
نەتەوە عێراقی
ئایین ئیسلام

سەرچاوەکان دەستکاری