بنچینەی خێزان، موڵکایەتی تایبەت و دەوڵەت

کتێبێکی ئەڵمانی

بنچینەی خێزان، موڵکایەتی تایبت و دەوڵەت: لە ڕۆشنایی توێژینەوەکانی لویس ئەیچ مۆرگان،[١][٢] کتێبێکە بە ئەڵمانی نوسراوە لە ١٨٨٤، وەک مێژووی ماتریالیزم لەلایەن فریدریش ئێنگڵس. بەشێکیشی پەیوەستە بە تێبینییەکانی کارڵ مارکس بۆ لویس ئەیچ مۆرگان. مۆرگان کتێبەکەی ناوی «کۆمەڵگای کۆن»ە (١٨٧٧). کتێبەکە سەرەتای کاری مرۆڤناسییە و بە یەکێک لە یەکەمین کارەکانی بواری ئابووریی خێزانی دەنرێت.

بنچینەی خێزان، موڵکایەتی تایبەت و دەوڵەت
چاپی یەکەم (١٨٨٤)
نووسەرفریدریش ئێنگڵس
سەردێڕی سەرەکیDer Ursprung der Familie, des Privateigenthums und des Staats
زمانئەڵمانی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٨٨٤

پاشخانی بڵاوکردنەوە دەستکاری

دوای مردنی ھاوڕێ و ھاوبیرەکەی ئێنگڵس کە کارڵ مارکس بوو لە ١٨٨٣، ئێنگڵس وەک جێبەجێکاری وێژەیی ئەو خۆی دەبینییەوە، چالاکانە خەریکی ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەی نووسینە جۆراوجۆرەکانی ئەو بوو.

کتێبەکە لە نیسانی ١٨٨٤ دەستی پێ کرابوو و لە کۆتایی مایسی ھەمان ساڵدا تەواو بوو. ئێنگڵس دوای ئەوەی کورتەیەکی دەستنووسی مارکس دەخوێنێتەوە، لەسەر کارە داھێنەرانەکانی لویس مۆرگان دەخوێنێنتەوە، دەست دەکات بە نووسینی کتێبەکە. ئێنگڵس باوەڕی وابووە کە کارڵ مارکس ویستوویەتی کتێبێکی تەواو لەسەر بابەتە بنووسێت.

ناوەڕۆک دەستکاری

گەشەکردنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و خێزان دەستکاری

کتێبەکە بەدرێژی باسی کۆمەڵگەی کۆن دەکات و ھەنگاو گەورەکانی گەشەکردنی مرۆڤ بەو شێوەیەی لە سەردەمی ئێنگڵسدا تێی گەیشتبەون باس دەکات. سێ ھەنگاوە گەورەکەش ئەمانەن: وەحشیگەری، بەربەرییەت و شارستانیەتی.

لە مێژووەکەدا، وەک ھاوڕابوون لەگەڵ مۆرگان سەرەتای خێزان دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتایەکی ھێڵی ژن نەک پیاوسالاری. گۆڕانیش لە نەمانی مافی ژناندا دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتای کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، کە ئیتر پیاوان وایان لێ دێت ژن ناچار بکەن بەوەی ویستەکانی ئەوان پێش توانا جەستەیییەکانی ئەوان (مناڵ دروستکردن) بخرێت.

خێزان و موڵکایەتی دەستکاری

بۆچوونەکانی ئەنگڵ لەسەر ڕۆڵی موڵک لەسەر دروستکردنی خێزانی سەردەم و شارستانیەتی مۆدێرنە لە بەشی دوو دەر دەکەوێت. باسی پرسی یەکژنە دەکات و ویستی چوونە ناو خێزانی دووکەسییەوە. ئیتر وا دەکات موڵکایەتی پەیوەندییەکان و میرات دیاری دەکات. ئەنگڵیسیش تێیدا باسی ئەوە دەکات کە یەکژنی و مافی موڵکایەتی ئەنجامەکەی بڵاوبوونەوەی بێڕەوشتی و لەشفرۆشی دەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Engels, Friedrich, 1820-1895. (2010). The origin of the family, private property, and the state. Hunt, Tristram, 1974-. London: Penguin Classics. ISBN 978-0-14-119111-9. OCLC 495597748.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  2. ^ Garnsey, Peter, "The state of nature and the origin of private property: Grotius to Hegel", Thinking about Property, Cambridge: Cambridge University Press, pp. 136–176, ISBN 978-0-511-48278-6, retrieved 2021-01-30