تاوانبارەکە (فیلمی ٢٠٢١)
تاوانبارەکە (بە ئینگلیزی: The Guilty) فیلمێکی خەیاڵی تاوانکاری ئەمریکیی ساڵی ٢٠٢١ە، لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ئەنتۆنی فوکوا و لە نووسینی نیک پیزۆلاتۆ. ئەم فیلمە دووبارەکردنەوەی فیلمێکی دانیمارکییە بە ھەمان ناو. ئەم فیلمە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠٢١ نمایشکرا. فیلمەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی سنووردار بڵاوکرایەوە، دواتر لە ١ی تشرینی یەکەمدا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە نێتفلیکس نمایشکرا. پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت و ڕۆڵی گیلنھاڵ ستایشی زۆری لێکرا، بەڵام دووبارە دروستکردنەوەی فیلمەکە ھەستکرا کە کەمترە لە فیلمە ڕەسەنەکە. چیرۆکی ئەم فیلمە لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە سەنتەری فریاکەوتنی پۆلیسی ٩١١ لە کالیفۆرنیا ی ئەمریکا ڕوودەدات، کەسێک پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و لە حاڵەتێکی زۆر مەترسیداردایە، جۆو پێویستە بتوانێت خۆی لەگەڵ پەیوەندییەکە بگونجێنێت و ئەو کەسە ڕزگار بکات.[١] وێنەگرتنی سەرەکی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە لۆس ئەنجلۆس دەستی پێکرد.[٢][٣]
تاوانبارەکە The Guilty | |
دەرھێنەر | ئەنتۆنی فوکوا |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جەیک جیڵنھاڵ ریڤا مارکەر |
سەرچاوەی چیڕۆک | ڕۆمانێکی دانیمارکیی بەھەمان ناو |
چەشنی فیلم | تاوانکاری نھێنی خەیاڵیی |
مۆسیقا | مارسێلۆ زارفۆس |
دەستکاری | جەیسن بالانتین |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | نێتفلیکس |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ڕۆڵەکان
دەستکاری- جەیک جیڵنھاڵ لە ڕۆڵی جۆو بەیلەر
- ئیتان ھۆک وەک سەرجەنت بیل میلەر
- پیتەر سارسگارد وەک ھێنری فیشەر، ھاوسەری پێشووی ئیمیلی
- ڕایلی کیۆ وەک ئێمیلی لەیتۆن
- پاوڵ دینۆ وەک ماتیۆ فۆنتێنۆت
- دەیڤید کاستانێدا وەک ئەفسەر تیم گراچی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Fleming Jr.، Mike (١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Netflix Unveils A 2021 Film Slate With Bigger Volume & Star Wattage; Scott Stuber On The Escalating Film Ambition». Deadline Hollywood. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The Guilty». Backstage. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Kroll، Justin (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Michael Bay To Direct Action-Thriller 'Ambulance' With Jake Gyllenhaal In Talks To Star». Deadline Hollywood. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.