تارمایی جەنگی پێشوو

تارمایی جەنگی پێشوو (بە ئینگلیزی: Phantom of a previous war) فیلمێکی درێژی کوردییە، لە دەرھێنانی ھاوڕێ مستەفا؛ ساڵی ٢٠١٣ بەرھەم ھاتووە[١] و بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی جیھانی کردووە.

تارمایی جەنگی پێشوو
دەرھێنەرھاوڕێ مستەفا
بەرھەمھێنەرجەبار محەممەد
نووسینپشتیوان حەسەن خاوێی
ھاوڕێ مستەفا
چەشنی فیلمئەکشن
دراما
مۆسیقائاکۆ عەزیز عینایەت
دەستکاریئاوات عوسمان عەلی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٣
ماوەی فیلم٨٠ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی

پشتیوان کوڕێکی منداڵە و دڵی چووەتە سەر کچێکی جحێڵی جیرانیان کە دەستگیرانەکەی لە شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا، سەربازە. پشتیوان کوڕی پێشمەرگەیەکە و دوای ئەوەیکە بابی شەھید دەبێت، دایکی شوو دەکاتەوە و ئەرکی خوشک و براکانی دەکەوێتە سەر شانی؛ دوای زۆر ساڵان پشتیوان بەھۆی ئیشەکەیەوە گەڕاوەتەوە گوندەکەیان و بیرەوەرییەکانی دێتەوە یاد.

ڕۆڵەکان

دەستکاری
  • ھامنۆ ھاوڕێ: پشتیوان بە منداڵی
  • ڕێبین سدیق: پشتیوان
  • لەنیا عەبدوڵڵا: مریەم
  • ڕاستگۆ کەریم: ئاسۆ
  • شادان عەلی: سروە
  • لەنیا جەبار: سروە بە منداڵی
  • ژیان ئیبراھیم: دایکی مریەم
  • جەمیل سابیر: مام ئەزیز
  • ئالان سامان: زاگرۆس
  • ڕەوەند ئەحمەد: ھاوڕێ
  • باوان مەریوان: یاسین
  • مەریوان ئیبراھیم: مەریوان
  • بورھان قەرەداخی: مامۆستا ھەمزە

خەڵاتەکان

دەستکاری
  • خەڵاتی باشترین دەرھێنەر لە فێستیڤاڵی OVERLOOK لە ئیتالیا، ساڵی ٢٠١٤
  • خەڵاتی بینەران و خەڵاتی پۆست پرۆدکشن لە فێستیفاڵی (NIAFFS) لە سپانیا، ساڵی ٢٠١٤[٢][٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Phantom of a Previous War (2013)». Radio Times (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «Awards». NIAFFS (NOIDENTITY-International Action Film Festival-Spain). Primer Festival de Cine de Acción de España (بە ئیسپانی). ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ Pérez، Fidel. «NIAFFS un festival necesario | Campus FX» (بە ئیسپانی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری