بەیواچ (بە ئینگلیزی: Baywatch) فیلمێکی کۆمیدی ٢٠١٧ی ئەمریکییە، لەسەر بنەمای زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان لەلایەن مایکڵ بورک و دۆگلاس شوارتز و گریگۆری جەی بۆنان دروستکراوە. فیلمەکە لە دەرهێنانی سێت گۆردۆنە، و نووسینی مارک سویفت و دامیان شانۆنە، چیرۆکەکەیان لەلایەن (جەی شێریک و دەیڤد ڕۆهن و تۆماس لینۆن و ڕۆبێرت بن گارانت) وەرگرتووە. ئەستێرەکان بریتیین لە دوەین جانسن و زاک ئێفڕۆن لەگەڵ جۆن باس و ئەلیکساندرا داداریۆ و کێلی. ڕۆهرباچ، پریانکا چۆپرا و دەیڤد هاسلهۆف لە ڕۆڵی پاڵپشتدابوون. چیرۆکەکە دوای ژیانی پاسەوانی میچ بوچانۆن و تیمەکەی دەکەوێت کە دەبێت ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەکان بکوژن لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی کەنار دەریاکەیان.

وێنەگرتنی سەرەکی لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٦ دەستی پێکرد لە فلۆریدا و ساڤانا، جۆرجیا. فیلمەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە، لەلایەن پاراماونت پیکچەرز و بڕی ١٧٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا لە جیهاندا، وە پێداچوونەوەی تێکەڵاوی بۆ کرا.[١][٢] بەیواچ پێنج پاڵێوراوی وەرگرت لە ٣٨ەمین خەڵاتی ڕاسبێری ئاڵتونی لەنێوانیاندا خراپترین وێنە و خراپترین ئەکتەر.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • ئەلێکساندرا دادداریۆ وەک هاون کوین
  • جۆن باس وەک ڕۆنی گرینبۆم
  • کێلی ڕۆهرباچ وەک سی. جەی. پارکەر
  • ئیلفێنێش هادێرا وەک ستیفانی هۆڵدن

بەرهەمهێنان دەستکاری

بەیواچ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگەیەندرا، هەرچەندە فیلمەکە لە "دۆزەخی گەشەپێدان" گیری خواردبوو لەم ساڵانەدا، هەروەها چەندین کتێبی ڕەشنووسی تێدا نوسرابوو. لە مانگی حەوتی ٢٠١٥ سیان ئەندەرز لە شوێنی سێس گۆردۆن بوو بە دەرهێنەری فیلمەکە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Why 'The Mummy' Turned Crummy At The Domestic B.O. & What This Means For Uni's 'Dark Universe'". Deadline Hollywood. June 10, 2017.
  2. ^ Lauren Huff (May 23, 2017). "Baywatch': What the Critics Are Saying". The Hollywood Reporter. Retrieved January 1, 2018.
  3. ^ Brown, Kat (July 24, 2015). "Baywatch at last! Horrible Bosses' Seth Gordon set to direct Dwayne Johnson". Telegraph. Archived from the original on January 12, 2022. Retrieved July 27, 2017.