مانیفێست یان بەیاننامە (بە ئینگلیزی: Manifesto) دەقێکە کە کەسێک یان گروپێک بەکاری دەھێنێت بۆ دەربڕینی پرەنسیپ و باوەڕ و ئامانجەکانیان بۆ خەڵک. فەرمییەتی لێدوانەکان بەپێی دەربڕینیان و ئەو ناوەڕۆکانەی کە دەردەبرێن بە دوو جۆری فەرمی و نافەرمی پۆلێن دەکرێن.[١][٢][٣][٤]

مانیفێستێکی سەرەتایی لەسەر پەروەردە
مانیفێستێکی سەرەتایی لەسەر پەروەردە

مانیفێست نووسینێکە کە تێیدا گرووپێک یان لایەنێک تیۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و فەلسەفی و ھونەری یان ئەدەبی خۆی ڕادەگەیەنێت. مانیفێستێک بەزۆری بۆچوونێکی بڵاوکراوەی پێشوو قبوڵ دەکات یان کۆدەنگی یان بیرۆکەیەکی نوێ بەرز دەکاتەوە لەگەڵ بیرۆکەی پێشەکی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان کە نووسەر پێی وایە دەبێت بکرێت. مانیفێستی ھونەری لەلایەن دامەزرێنەرانی ستایلێکی نوێ یان قوتابخانەی ھونەرییەوە بۆ ھونەرمەندانی تر و ھەروەھا بۆ ڕای گشتیی دەنووسرێت. ئەم مانیفێستانە بەزۆری سیاسەت و پرەنسیپ و باوەڕی پێشکەوتنخوازانی شێوازێک یان قوتابخانەیەک دەستنیشان دەکەن.

وشەناسی دەستکاری

وشەی مانیفێست لە فەرەنسییەوە بەرەو زمانەکانی دیکە ھاتووە و بە قەرزی وشەی فەڕەنسیی دادەنرێت. لە ئینگلیزیدا، مانیفێست لە ئیتاڵی وەرگیراوە، کە ئەویش لە لاتینی و وشەی "مانیفێستۆم"ە (manifestum) وەرگیراوە.[٥]

مانیفێستە بەناوبانگەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Merriam-Webster online dictionary definition of Manifesto August 8, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  2. ^ "Archived copy" (بە ئەڵمانی). Archived from the original on September 12, 2013. Retrieved September 14, 2013.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link), article on "Wahlprogramm", literally "election programme".
  3. ^ Dictionary.com definition of Manifesto August 6, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  4. ^ David Robertson, The Routledge Dictionary of Politics, Edition 3, Psychology Press, 1890 p. 295 April 25, 2016 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ISBN 0415323770, 9780415323772
  5. ^ فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد