بەھبەھان

شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان
(لە بەهبەهانەوە ڕەوانە کراوە)

بەهبەهان ، بەهبەهۆ (بێبان) شارێکە لە پارێزگای خووزستان و ناوەندی شارستان بەهبەهانە. ئەم شارە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خووزستاندا هەیە.[١][٢]

بەهبەهان
وڵات کوردستان
پارێزگاخووزستان
شارستانبەهبەهان
بەرزایی
٣٢٠ مەتر (١٬٠٥٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٢٢٬٦٠٤
نەتەوە و ئایین
 • نەتەوەکورد
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٦١

کەش و هەوا

دەستکاری

لە هاویندا زیاتر لە ٥٠ پلەی گەرمی و لە زستاندا کەمتر لە ٠ پلە کەش و هەوای ناوچەکەیە.

لە نزیک بەهبەهانى ئێستا جاران شارێک هەبوو بە ناوى ئارجان (ئارگان) . شاری ئارجان ماوەیەکی زۆرە ناوەندی ناوچەی ئارگان و کۆهگیلۆ بووە. لە سەردەمی ساسانییەکاندا ئارجان لە شوێنێکدا ئاوەدان کراوەتەوە کە ئێستا دەکەوێتە بەشی باکووری شاری بەهبەهان و شوێنەوارەکانی شارستانیەتی ئیلامیی تێدایە و بە ئاریاگان ناسراو بووە. بە گوێرەی کتێبى ئارتەر کریستینسن (١٩٢٥، ل٧)[١]، پاشای ساسانی قوبادی یەکەم لە هێرشێکیدا بۆ سەر ئامیدا لە باکووری میزۆپۆتامیا (ناوچەی کوردنشینی دیاربەکر لە تورکیای ئێستا) هەشتا هەزار لە دانیشتووانی شارەکەى بە دیل گرت و لە ئەرجان دایمەزراندن [٢] و شارەکەشى نۆژەن کردەوە.

 
گوندێکى بەهبەهۆ


هەروەها ئارجان لەگەڵ هەردوو شاری جنابا (گناوەى ئێستا ) و ریشەهر/ ریواردەشیر (ئێستا بوشهەر) که تابعى ولایەتى ئارگان بوون، ناوەندێکى دیارى به ڕهەمهێنانی کاڵاى کەتان بوو . چونکە خەڵکی راگوێزراوى ئامەد بەهرەدار بوون لە چنین و درووستکردنى قوماش و چۆخدا.

لە کوردستان چەند ئاواییەک بە ناوى بیبان و بێبان هەن. یەکیان لە باکوورى کەرکووکە.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • ئارتور کریستینسن، سەردەمى قوبادى یەکەم و کومونیسزمى مەزدەکى(Le règne du roi Kawādh I et le communisme Mazdakite)، بە فەڕەنسی . ١٩٢٥
  • میشێل گەنتەر ، فەرهەنگى مێژوویى کوردان . چاپى دووەم.
  1. ^ بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ٤٢. ISBN 978-964-342-431-2. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
  2. ^ «ئاراس». aras.bradost.net. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.