بەنداوی چراغ وەیس
بەنداوی چراغ وەیس کەوتووەتە ١٧ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای سەقز و لە ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٤ دروست کراوە. ئەم بەنداوە یەکێک لە بەنداوکانی پاریزگای سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و ئاوی شاری سەقز و پتر لە ٦٠ گوند و ئاوایی دەور و بەر لەسەر ڕێگەی سەقز بە بانە تامین دەکا. ئاوی پشت ئەو بەنداوە لە چەم و ڕووبارەکانی ڕووباری جەغەتوو و چەمی سەقزە کە لە کویستانەکانی چلچەمە و کێلەشین نێوان ناوچەی سەقز و بانە سەرچاوە دەگرێ و ئاوی پشت بەنداوەکە ئەگاتە ٨٥ ملوێن مەتری چوارپاڵو.[١][٢] ئەم بەنداوە لە گوندستانی میرەدە نزیک بە گوندی چراغ وەیس ھەلکەوتووە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ وزیر نیرو از سد چراغ ویس سقز بازدید کرد ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، فرمانداری سقز، وزارت کشور، ۱۵ شهریور ۱۳۹۷
- ^ سد چراغ ویس ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، مدیریت منابع آب ایران
ئەم «بەنداو» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |