بەنداوی حەمرین
بەنداوی حەمرین بەنداوێکە لەسەر ڕووباری سیروان بە دووری ١٠٠کم لە باکووری ڕۆژھەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق. ئامانجی سەرەکی بەنداوەکە کۆنترۆڵکردنی لافاو و ئاودێری و بەرھەمھێنانی کارەبای ئاوییە. وێستگەی کارەباکەی توانای ٥٠ مێگاوات ھەیە. بەنداوەکە و خانووی کارەبای ھاوپێچ لە ساڵانی ١٩٧٦-١٩٨١ لەلایەن کۆمپانیای یوگۆسلاڤیای ئەوکات (GIK Hidrogradnja) (لە سەرایڤۆ، ئێستا بۆسنە-ھێرزێگۆڤینا) دروستکراوە. ھەروەھا ھەموو ئامێرەکان (دەروازە، تۆرباین، مۆلیدە) لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەوکاتی یۆگۆسلاڤیاوە دابین دەکران.[١]
بەنداوی حەمرین | |
---|---|
ناوی ڕەسمی | بەنداوی حەمرین |
وڵات | عێراق |
شوێن | میقدادیە, پارێزگای دیالە, عێراق |
پۆتان | 34°06′45″N 44°58′14″E / 34.11250°N 44.97056°Eپۆتانەکان: 34°06′45″N 44°58′14″E / 34.11250°N 44.97056°E |
ڕەوش | کار دەکات |
دەستپێکردنی سازکردن | ١٩٧٦ |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١٩٨١ |
خاوەن(ەکان) | وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان |
بەنداو و ساڕێژگە | |
Impounds | ڕووباری سیروان |
بەرزایی | ٥٣ m (١٧٤ پێ) |
درێژی | ٣٬٣٦٠ m (١١٬٠٢٠ پێ) |
ھەماری ئاو | |
دروست دەکات | دەریاچەی حەمرین |
سەرجەمی دەفرایەتی | ٢٬٠٤٠٬٠٠٠٬٠٠٠ m3 (١٬٦٥٠٬٠٠٠ acre·ft) |
وێستگەی وزە | |
ڕێکەوتی ڕاسپاردن | ١٩٨١ |
دەفرایەتیی دامەزراو | ٥٠ مگ |
ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ڕزگارکردنی شوێنەواریی ئەنجامدرا بۆ ھەڵکەندنی شوێنەوارەکان کە مەترسی لافاویان لەسەر بوو کاتێک کۆگاکە(ئێستا دەریاچەی حەمرین) دەستی بە پڕبوونەوە کرد. ئەو شوێنانەی کە لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ھەڵکەندراون بریتی بوون لە تەل مەدور، تەل ڕەشید، تەل سەعدیە و تەل عەبادە.[٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەنداوی حەمرین تێدایە. |