دەریاچەی حەمرین دەریاچەیەکی داخراوە لە باشووری بەرزایییەکانی حەمرین دروست کراوە، شارۆچکەی حەمرینیش کەوتۆتە کەناریەوە، لە دووری ٥٠ کم لە باکووری شاری بەعقووبەی عێراق. لە کردارەکانی بەعەرەبکردنی کوردستان ناویان گۆڕیوە بۆ دەریاچەی دیالە.

لە ١٩٨١ لەسەر ڕووباری سیروان دروست کراوە، کە توانای ھەڵگرتنی یەک ملیار مەترچوارگۆشەی ئاوی ھەیە، ئێستا وەک سەرچاوەیەک بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و بیستانەکان و پەروەردەکردنی ماسی سوودی لێ دەبینرێت.

لەیۆنیۆی ٢٠٠٨ بەھۆی دروستکردنی بەنداو لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە خۆرھەڵاتی کوردستان، ئەم بەنداوە ٪٨٠ تواناکەی لەدەست داوە.

شوێنەوارە مێژوویییەکانی دەستکاری

لە کۆتاییی ١٩٧٠ بەر لە ھەستانی لافاوەکەی حەمرین، گەلێک شوێن ھەڵکەندران بەمەبەستی لێکۆلینەوەی مێژوویی، ئەم ھەڵکەندرانە لەلایەن شوێنەوارناسانی ئینگلتەراوە ئەنجام درا، لەسەر داواکاریی ڕێکخراوی وڵاتی عێراق بۆ شوێنەوار و کەلتوور، لە ئەنجامی ئەم ھەڵکەندنانە ھەندێ شوێنەوار دۆزرانەوە کە تەمەنەکەیان بۆ سەردەمی عەبید و مادھور دەگەڕانەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری