بەنداوی ئاراس (بە فارسی: سَدِّ اَرَس‎) بەنداوێکی خاکییە، لەسەر ڕووباری ئاراس لە سنووری نێوان ئێران و ئازەربایجانە، لە ناوبەینی شارۆچکەی پۆلدەشت و شاری ناخچەوان ھەڵکەوتووە. مەبەستی سەرەکی دروستکردنی ئەم بەنداوە بۆ دەستخستنی ووزەی کارەبا و گلدانەوەی ئاو بوو.

بەنداوی ئاراس
بەردی بناغەی بەنداوی ئاراس
بەنداوی ئاراس is located in ئێران
بەنداوی ئاراس
ھەڵکەوتەی بەنداوی ئاراس
شوێنئێران و کۆماری ئۆتۆنۆمی ناخچەوان
پۆتان39°05′27″N 45°24′08″E / 39.09083°N 45.40222°E / 39.09083; 45.40222پۆتانەکان: 39°05′27″N 45°24′08″E / 39.09083°N 45.40222°E / 39.09083; 45.40222
ڕەوشکار دەکات
دەستپێکردنی سازکردن١٩٦٤
ڕێکەوتی کردنەوە١٩٧١
کارگێڕ(ەکان)وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران و ئازەربایجان
بەنداو و ساڕێژگە
جۆری بەنداوCylindrical arch
Impoundsڕووباری ئاراس
بەرزایی٤٠ مەتر
درێژی١٢٠٦ مەتر
پانایی (پۆپنە)٨ مەتر
ساڕێژگە١
جۆری ساڕێژگەService: Tunnel
Emergency: Bell-mouth
دەفرایەتیی ساڕێژگەService: 66.5 m3/s
Emergency: 1860 m3/s
ھەماری ئاو
دروست دەکاتدەریاچەی ئاراس
سەرجەمی دەفرایەتی1.35 km3
ڕووبەر145 km2
وێستگەی وزە
ڕێکەوتی ڕاسپاردن١٩٧١
Hydraulic head95 m (rated)
تورباینەکان٤*١١ مێگاوات Francis-type
دەفرایەتیی دامەزراو٤٤ مێگاوات

مێژوو دەستکاری

لە(١١ی ئابی ١٩٥٧)دا پرۆتۆکۆڵێک لە نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئێراندا واژۆکرا بۆ دروست کردنی بەنداوی ئاراس لە سەر ڕووباری ئاراس. کە ئەوکات ووڵاتی ئازەربایجان لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی سۆڤیەتدا بوو. دروستکردنی بەنداوەکە لە ساڵی ١٩٦١دا دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٧٠ تەواو بوو، بەڵام بەنداوەکە بەفەرمی لە (٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١) کرایەوە بە ئامادەبوونی سافی ئەسفیای جێگری سەرۆک وەزیرانی ئێران و میخائیل یەفریمۆڤی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتیی سۆڤیەت.[١]


تایبەت مەندی دەستکاری

بەنداو دەستکاری

بەنداوەکە لە بناغەکەیەوە (٤٤م) درێژە و لە لێواری سەرەوەی (٣٤م) درێژە، ئەم بەنداوە لە لم و ناوەندەکەی لە گڵ دروست کراوە.

گلدانەوەی ئاو دەستکاری

  • لەکاتی ئاسایدا بەرزی ئاوەکەی لەئاستی ڕووی دەریاوە دەکاتە (٧٧٧،٥م)، توانی گلدانەوەی ئاوی (١،٣کم٣)یە و ڕووبەری ڕووی ئاوەکەی (١٤٥کم٢)یە، ئەوپەڕی توانای گلدانەوەی ئاوی ئەم بەنداوە (١،٧٥کم٣)یە، درێژی ئاوی گلدراوە (٥٢کم)ە و پانییەکی (٦کم)ە، قوڵترین خاڵی ئەم بەنداوە لەکاتی ئاسایدا (١٨،٢م)ە.[٢]
  • چوار وێزگەی کارۆئاوی ھەیە کە ھەر یەکەلە ئێران و ئازەربایجان دوودانەیان بەردەکەوێت.
  • لەگەڵ کردنەوەی ئەم بەنداوە توانای ئاودانی (٤٠٠٠٠٠ ھێکتار) زەوی کشتوکاڵی ھەیە لە دەشتی موغان.
  • ئەم بەنداوە لەبەرئەوەی خوێی زۆرە توانای بەخێوکردنی ماسی تیادانییە.[٣]

وێستگەی ووزە دەستکاری

ئەم بەنداوە چوار تۆڕباینی ھەیە کە ھەریەکەیان توانای (١١ مێگاوات)ی ھەیە و ھەریەکە لە ئێران و ئازەربایجان دووانیان بەردەکەوێت، تێکڕای بەدەست ھێنانی ووزەی کارەبا (٤٤مێگاوت)ە.[٤]


ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Filipuzzi, Serena; Faramarzi, Monireh (March 2007). The Science and Politics of Large Dam Project Aras river basin: dam facility and water management policy. An analysis on performance (PDF). Eawag. Retrieved 29 January 2011.[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ https://www.eawag.ch/research_e/apec/seminars/Case%20studies/2006/Aras%20dam.pdf[بەستەری مردوو]
  3. ^ https://web.archive.org/web/20120509234305/http://www.law.fsu.edu/library/collection/LimitsinSeas/IBS025.pdf
  4. ^ https://books.google.iq/books?id=dbqRxXWl7GkC&pg=PA135&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false[بەستەری مردوو]