بێھێزی[١] یان بێ توانایی حاڵەتێکە لە ماندویەتی، شەکەتی،[٢] خەواڵوویی، سستی یان کەمی وزە لە مرۆڤێکدا. دەکرێت ببێتە ھۆی سەرھەڵدانی خەمۆکی، کەمبوونەوەی سەرنجدان و وردبینی، یان بێباکی لە کارەکانی ڕۆژانە، لە ھەندێک خاڵەتدا. لەوانەیە بێھێزی بەھۆی حاڵەتی ئاسایی کەمخەوی دروست ببێت، یان زیادەڕۆیی لە بەفیڕۆدانی وزە، کارکردنی زۆر، فشار، کەمی وەرزشکردن، خۆراکی نادروست، بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان، بێزاری، یان نیشانەی نەخۆشییەک، یاخود تێکچوونێکی کتوپڕ.[٣]

بەشێوەیەکی گشتی زۆرجار بێھێزی بە پشوودان، خەوی گونجاو، کەمبوونەوەی فشار، وەرزشی جەستەیی و خۆراکی باش چارەسەر دەبێت. بەڵام نیشانەکانی بێھێزی دەتوانن چەند ڕۆژێک یان چەند مانگێک بخایەنێت، لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی یان ھەوکردنێکی بنەڕەتی دروست بکات، ئەویش ئەگەر بە سروشتییانە چارەسەر نەبێت.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "بێھێز | فەرھەنگا کانی | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-01-30.
  2. ^ "بێ توان | ھەنبانە بۆرینە | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-01-30.
  3. ^ Tindall, Suzie C. (1990), Walker, H. Kenneth; Hall, W. Dallas; Hurst, J. Willis (eds.), "Level of Consciousness", Clinical Methods: The History, Physical, and Laboratory Examinations (3rd ed.), Boston: Butterworths, ISBN 978-0-409-90077-4, PMID 21250221, retrieved 2024-01-30
  4. ^ "Myalgic encephalomyelitis/chronic fatigue syndrome (ME/CFS) - Symptoms and causes". Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-30.