بێڵهوار (ناوچە)
بێڵەوار ( فارسی : بیلوار ) یەکێکە لە ناحیەکانى سەر بە ناوەندى کرماشان لە پارێزگای کرماشان لە ئێران .
دابەشبوونی کارگێڕى
دەستکاریناحیەى بێڵەوار لە دوو گوندەوار پێکدێت:
- گوندەوارى پشت دەربەند
- گوندەوارى ڕەزاوەر
دانیشتووان
دەستکاریبەپێی ئامارى ساڵی ٢٠١٥، ژمارەی دانیشتوانی قەزای بێڵەوار ١٧ هەزار و ٦٩ کەس بووە.
زۆرترین رێژەى دانیشتووان لە شارەدێی قەڵایە (کە 1130 کەسە) و لەگوندی ڕێزینە (بە 952 کەس) کەمترین رێژەى دانیشتووانیش لە گوندی باقراوانە بە 36 کەس خەڵکی ئەم ناوچەیە بە زمانی کوردی بنزارى کەڵهوڕی بێڵەوارى قسە دەکەن.
ناحیەی بێڵەوار
دەستکاریئاهەنگ و بۆنەکان
دەستکاریجەژنى نەورۆز , شەوچلە (شەوی یەڵدا), نەریتى چەمری (تازیەدارى)
جوگرافیای دەشت
دەستکاریدەشتی بێڵەوار ٧٥ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای کرماشانەوە دوورە و ڕووبەرەکەی ٤٢٢ هەزار و ٣٩٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە . ١٤٠٠ مەتر لە سەر ئاستی دەریاوە بەرزە و تێکڕای بارانبارین ٣٧٠ ملیمەترە .
ریشەى ناوى بێڵەوار
دەستکاریناوى بێڵەوار لێکدراوى دوو وشەى: (بێڵ) و (وارە)ە . وشەى بێڵ لە کوردى کۆندا بە کانیاوى پڕ لە ئاو (نافورە) گوتراوە. وار واتى شوێن. بێڵەوار واتە شوێنى پڕ لە کانیاوى پڕ لە ئاو. بێڵ لە ناوى دەشتەبێڵ (شنۆ) و شارى هەردەبێڵ دەبینرێت.
هەڵکەوتى جوگرافیا
دەستکاریهەڵکەوتنى جوگرافیی ؛ لە باکوور کولیایی, لە ڕۆژهەڵات دینەوەر و لە باشوور بە پایرەوەند و لە باشووری ڕۆژئاوا بە مەیان دەربەند و لە ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاواش بە پارێزگای کوردستان هاەتخووبە.
چیاکانى بریتین لە : باخچە, سیاکەمەر, بەلوچ, زیلو, ئاژوان, کوریەزار . ڕووباری پڕاوى ڕەزاوەر بەم دەشتەدا رەتدەبێت. دەشتی بێڵەوار پڕە لە کانی و سەروچاوە. لە نێوانیاندا : سەراوى شا حوسێن و سەراوی کلۆچە و سەراوى چای و چەم داشتی و کانیى هالەکو و کانیی گڕاو و کانیاوى نوروەخش .
کشتوکاڵ
دەستکاریبەرهەمە سەرەکییەکانی بێڵەوار بریتین لە گەنم و جۆ و نۆک؛ بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، بە میکانیزەکردنی ئامێرە کشتوکاڵییەکان، بەرهەمەکانی وەک پەتاتە، تەماتە، گەنمەشامی (وەک تۆمارێک 14 تۆن لە هەر هێکتارێکدا هەروەها ڕاپۆرت کرا [ژێدەر پێویستە] )، تۆوی گوڵەبەڕۆژە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکەش بەرهەم دەهێنرێن. [ژێدەر پێویستە] گوندەکانی ڕێزین ، ڕازیان ، سۆرنی ، کەمەرەگڕە ، کارێز ، چەمەکەو زۆرترین بەرهەمی گەنمبان بەرهەم هێناوە.
مەجید مەرزبانی خاوەنی ڕیکۆردە لە پارێزگای کرماشان بە بەرهەمهێنانی ١١ تۆن و ٢٠٠ کیلۆ گەنم لە هەر هێکتارێکدا.
رەز و باخەوانى
دەستکاریزەوییە بەپیتەکان و ئاوی پێویست، بێڵەواریان کردووە بە یەکێک لە ناوەندەکانی باخداری کرماشان. جۆگەو کارێز و کەناڵە ئاویە دێرینەکان بەڵگەن (بۆ نموونە: کانیاوی گوندی باقراوا مێژووەکەى دوو هەزار و ٥٠٠ ساڵە ) کە لەم ناوچەیەدا باخداری لە مێژە یەکێک بووە لە پیشەی خەڵک، بە جۆرێک ترێی گوندەکانی وەک سماق ورمزان ، مەیانڕۆ ، بێولان و هتد بەناوبانگ و تایبەتن.
هەروەها دەتوانین باسی سێوی سەرتاخت و باخداری میکانیزەکراو بکەین لە گوندەکانی زەینەدین ، جەباراوا و کەمشۆر .
زیارەتگا و گەشتیاری
دەستکاریگڵکۆی پیرۆزی ئاغای سەید صالح
دەستکاریگڵکۆی ئاغا سەید ساڵح موسەوی دەکەوێتە گوندی وەزملەى بێڵەوار.
نور وەخش
دەستکاریکانیاوی نوروەخش شوێنێکی جوان و سەرنجڕاکێشە لە دامێنی چیای کوریە زار . ئەم شوێنە لە بیروباوەڕە کۆنەکاندا جێگەی تایبەتی خۆى هەیە و بە شوێنێکی پیرۆز دادەنرێت.
کەرەوەست
گوندی گەشتیاری کەرەم وەست بە رەز و باخچە و کانیاوی سازگار ، یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی تری ئەم ناوچەیە.
شوێنەوارە دێرینەکان
دەستکاریگردی زێندین سەر بە سەردەمی سلووقی - ئەشکانە و دەکەوێتە ناحیەی پشت دەربەند، لە لێواری ڕۆژئاوای گوندی زێنەدین و ئەم شوێنەوارە لە ۱۵ دی ۱۳۸۷ وەک یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی24139 تۆمار تۆمار کراوە .
گردی سۆرنی خواروو دەگەڕێتەوە سەردەمی مس و بەرد - سەردەمی ئاسن و دەکەوێتە گوندی ڕەزاوەر، لە ناوەڕاستی گوندی سۆرنی ژێروو و ئەم شوێنەوارە لە ۱۵ دی ۱۳۸۷ بە ژمارەی تۆماری ٢٤١٣٣ وەک یەکێک لە شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کراوە.
شوێنەوارەکانى تر بریتین لە : گردی کامەرە گەر ، گردی مۆشاخان ، گردی قەیسوەند ١، گردی قەیسوەند ٢، گردی قەیسوەند ٣، گردی قەیسوەند ٤ و گردی قەیسوەند ٥ کە دەگەڕێنەوە بۆ چاخەکانى بەردین و رۆژگارى سلوقى و ئەشکانى و ساسانى.