بی ئێم دەبلیوو ئای-٨

بی ئێم دەبلیوو ئای-٨ بە (ئینگلیزی: BMW i8). بەرهەمێکی نوێی کۆمپانیای ئەڵمانی بی ئێم دەبلیووە درووستدەکرێت بەڵام بەشیوەیەکی بڵاو نیە. کە یەکێکە لە دوا مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکە کە پشت بە وزەی سوتەمەنی تەواو نابەستێت، ئۆتۆمبێلەکە بە هایبرید ناسراوە. ئۆتۆمبێلەکە بە بزوێنەری کارەبایی کار دەکات و توانای زیاتر لە ١٧٠ ئەسپی هەیە. هەروەها کێشی ئەو ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەک کەمە کە خێرایی لە هەشت چرکەی یەکەم دەگاتە سەد کیلۆمەتر لەیەک کاژێر. وە لە داهێنانی نوێی کۆمپانیای (BMW) لە دیزاینی نێو ئۆتۆمبێلەکەدا سوود لە ئاسودەترین میکانیزم و سیستەمەکانی کۆشن و کورسیەکان وەرگیراوە. لەو مۆدێلەی i8 دا تێکەلێک لە وزەی غازو کارەبا بۆ مەکینەی ئەو ئۆتۆمبێلە بەرهەم هێنراوە. بە شێوەیەک بۆ سەد کیلۆمەتر تەنیا پێویستی بە 2.7 لیتر غاز هەیە. هەروەها خێرایی ئەو مۆدێلەش لە سەد کیلۆمەتری یەکەم، تەنیا چوار چرکەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری