بیگ ئی

زۆرانبازێکی پیشەگەری ئەمریکی


ئەیتۆری ئەوێن (بە ئینگلیزی: Ettore Awen؛ لەدایکبووی ١ی ئازاری ١٩٨٦) زۆرانبازێکی پیشەگەر، ئەکتەری دەنگ، یاریزانی پێشووی بەرزکەرەوەی ھێز، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکییە. ئەوێن گرێبەستی بە ناوی بیگ ئی لەگەڵ WWE کردووە، لەسەر بڕاندی سماکداون نمایش دەکات.

بیگ ئی

لەدایکبوون١ی ئازاری ١٩٨٦
تامپا، ویلایەتی فلۆریدا
ناوەکانی تربیگ ئی، بیگ ئی لانگستۆن
باڵا١٨٠ سانتیمەتر

ئەوێن یاریزانی تۆپی پێی زانکۆ بوو، لە زانکۆی لۆوا، وە دواتر بوو بە یاریزانی پاڵەوانی بەرزکەرەوەی ھێز لە ئەمریکا، دوای ئەوە گرێبەستی لەگەڵ WWE لە ساڵی ٢٠٠٩ ئیمزاکرد، ئەوێن بۆ زۆرانبازیی پاڵەوانییەتی فلۆریدا FCW دیاری کرا. دوای ئەوەی FCW بە ناوی NXT ناونرا، ئەوێن بوو بە دووەمین پاڵەوانی NXT لەوەتەی لە ساڵی ٢٠١٢ بەکارنامەی سەرەکی گەشتووە، چەندین جار پاڵەوانێتی بردووەتەوە، بووەتە پاڵەوانی «تیمی تاگی ڕاو»، پاڵەوانی «تیپی تاگی» شەش جار، پاڵەوانی «تیپی تاگی سماکداون». وەک بەشێک لە New day ڕیکۆردی بۆ درێژترین پاڵەوانێتی تیمی تاگ لە مێژووی WWEدا لە ٤٨٣ ڕۆژدا تۆمار کرد.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ئەیتۆری ئەوێن[١] لە ١ی ئازاری ١٩٨٦ لە تامپا لە ویلایەتی فلۆریدا لە دایک بووە،[١] کوڕی کۆچبەرانی جامایکی، (ئیلتۆر و مارگرێت ئەوینە).[٢] لە قوتابخانەی ئامادەیی وارتۆن لە تامپا ئامادە بوو، لەوێ ژمارەیەک خەڵاتی وەرزشی بردەوە، لەوانە پاڵەوانێتی دەوڵەت لە زۆرانبازی ی ئامادەیی و بە ناوی "ئاسنینی ساڵ" لە ھەرێمی ھیلسبۆرۆ.[٢] دوای دەرچونی، ئەوێن لە زانکۆی لۆوا ئامادەبوو، لەوێ یاری تۆپی پێی ئەمریکی دەکرد، وەک یاریزانی بەرگریکار بۆ تیپی (لۆوا ھاوکیس) ئەوێن لە ساڵی ٢٠٠٤ کراسی سووری بۆ کرا، وەرزی ٢٠٠٥ی بەھۆی پێکانێک لە دەستدا، لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک خوێندکارێکی قۆناغی دوو یاری دەکرد.[٢] دوای کۆلێژ ئێوێن سەرنجی ڕاکێشایە سەر وەرزشی بەرزکردنەوەی ھێز.

پیشەی زۆرانبازی دەستکاری

دوای ئەوەی پێکان کۆتایی بەخەونەکانی ئەوێن ھێنا، کە یاریزانێکی پیشەگەر بوو، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی جیم ڕۆس، ئەوێنی بەزۆرانبازی پرۆفیشناڵ ناساند. لەسەر پێشنیاری کەسی گوترا، ئەوێن لە پاڵەوانێتی فلۆریدا FCWدا تاقیکاری بۆ کراوە، کە ناوچەی گەشەسەندنی زۆرانبازی جیھانی WWEیە. ئەوێن قەناعەتی پێھات کە دەتوانێت لەو کارەدا باش بێت و زۆرانبازی بکات بۆ بژێوی ژیانی خۆی، وە بۆندی گەشەسەندووی لەگەڵی واژوو کرد لە ساڵی ٢٠٠٩.[٣][٤] بە وتەی ئەوێن، ھەرچەندە ئەو وەک منداڵێک ھەواداری زۆرانبازی بووە، بەڵام ئەو ھەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە کە بۆ بژێوی ژیان شتێک بکات، ھەرگیزیش ئەوە لە ئادابی من نییە، بە سوپاسەوە لە شوێنێکی ڕاست بوومە.[٣][٤] ئەوێن بۆ یانەی ئێف سی دەبلیو دەستنیشان کرا، کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ بە ناوی بیگ ئی لانگستۆنەوە دەرکەوت.[٤] لە ١٢ی ئایاری ٢٠١١ لانگستۆن و کالڤن ڕەینز شکستیان بە ڕیچی بەلەمی ھەڵم و سێت ڕۆلینز ھێنا، بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی تیمی تاگی یانەی ئێف سی دەبلیو فلۆریدا، بەڵام لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١١ پاڵەوانێتییەکەیان بە سی جەی پارکەر و دۆنی مارلۆ دۆڕاند.[٥] لە میانەیی ڕووداوی زۆرانبازیی ئەوێن لە مانگی نیسانی ٢٠١٢ لانگستۆن ئەنتۆنیۆی سیسارۆی بەدەرھێنا.[٤] لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەڵقەی ڕاو،[٦] لانگستۆن یەکەم دەرکەوتنی کارنامە سەرەکییەکەی خۆی بە ھێرشکردنە سەر جۆن سینا و خۆدانەپاڵی لەگەڵ «ئەی جی لی» کرد، وە بەم شێوەیە خۆی وەک پارچەیەک لە WWE دامەزراند. دوای ماوەیەک لە ئەڵقەی ١٥ی تەممووزی ڕاودا دۆلف زیغلەر کۆتایی بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ AJ ھێنا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە ئەوێن دواتر لە ئێوارەدا ھێرشی بکاتە سەر. لە ٢٩ی تەمموزدا لە ئەڵقەی ڕاو، ئەوێن بەھۆی لادەربوون لەلایەن زیغلەرەوە بەزێنرا، دوای ئەوەی ئەی جی خۆی تێھەڵقورتاند و ھێرشی کردە سەر زیغلەر.

فیلمۆگرافی دەستکاری

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٥ Total Divas خۆی ئەستێرەی میوان[٧]
٢٠١٦ Swerved خۆی
Ride Along خۆی
Let's Make a Deal خۆی ئەستێرەی میوان (لەگەڵ ڕۆژی نوێ)
٢٠١٩ Lazor Wulf کانۆن وڵف ڕۆڵی سەرەکی

یاریی ڤیدیۆیی دەستکاری

ساڵ ناونیشان وەک تێبینی
٢٠١٣ WWE 2K14 بیگ ئی لانگستۆن [٨]
٢٠١٤ WWE 2K15 بیگ ئی [٩]
٢٠١٥ WWE 2K16 بیگ ئی [١٠]
٢٠١٦ WWE 2K17 بیگ ئی [١١]
٢٠١٧ WWE 2K18 بیگ ئی [١٢]
٢٠١٨ WWE 2K19 بیگ ئی [١٣]
٢٠١٩ WWE 2K20 بیگ ئی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Profile". Online World of Wrestling. Archived from the original on April 8, 2013. Retrieved February 28, 2012. ٧ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب "Ettore Ewen". HawkeyesSports.com. Archived from the original on October 5, 2013. Retrieved May 31, 2013. ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Chris Jericho (August 2015). "TIJ - EP166 - New Day". Mixcloud (Podcast). Chris Jericho. Event occurs at 55:20. Retrieved August 11, 2020.
  4. ^ ئ ا ب پ "Matches " Big E «Wrestlers Database " CAGEMATCH – The Internet Wrestling Database". Cagematch.net. Retrieved February 27, 2014.
  5. ^ Gerweck, Steve (2011-03-25). "New FCW Tag Team champions crowned". WrestleView. Archived from the original on 2012-09-30. Retrieved 2011-03-26. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ James, Justin. "JAMES'S WWE NXT RESULTS 8/1". Pro Wrestling Torch. Retrieved August 9, 2012.
  7. ^ WWE (January 8, 2015). "Paige sizes up Big E's chest muscles: Total Divas Preview Clip, January 11, 2015". Retrieved July 22, 2019 – via YouTube.
  8. ^ "'WWE 2K14' full roster revealed". WWE.com. Retrieved June 21, 2019.
  9. ^ "WWE 2K15 Character Art:photos". WWE.com. Retrieved June 21, 2019.
  10. ^ "Superstars and Divas featured on WWE 2K16 roster list". WWE.com. Retrieved June 21, 2019.
  11. ^ "Superstars to be featured on WWE 2K17 roster". WWE.com. Retrieved June 21, 2019.
  12. ^ "WWE 2K18 roster: Meet the Superstars joining the list of playable characters". WWE.com. Retrieved June 21, 2019.
  13. ^ "WWE 2K19 Roster". WWE 2K. Retrieved June 21, 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری