بیدیا دێڤی بھانداری

بیدیا دێڤی بھانداری (بە زمانی نیپاڵی: विद्यादेवी भण्डारी ؛ لە دایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦١) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی نیپالییە، ئەو لەوەتەی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بووەتە سەرۆکی نیپال، ئەو دووەمین سەرۆکی وڵاتە و یەکەمین ژنیشە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.[١][٢] ئەو لەڕێی پەرلەمانی نیپاڵەوە هەڵبژێردرا، لە دەنگدانێک کە ٣٢٧ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٤٩ ئەندام. ئەو پێشتر جێگری سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی نیپال بوو، کە پارتێکی مارکسی-لێنینییە.[٣]

بیدیا دێڤی بھانداری
بە نیپالی: विद्यादेवी भण्डारी
لەدایکبوون (١٩٦١-٠٦-١٩) ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦١ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
Mane Bhanjyang، نیپال
ھاوسەرMadan Kumar Bhandari
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPresident of Nepal
پەروەردەTribhuvan University
پلەی ئەکادیمیبەکالۆریۆس
ئەندامی حیزبیCommunist Party of Nepal (Unified Marxist–Leninist)، Communist Party of Nepal
ئایینھیندوویزم

بیدیا لە ماوەی ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٩ هەتاوەکوو ٦ی شووباتی ٢٠١١ بووە وەزیری بەرگری لە نیپال. ژیانی سیاسیی ئەو بەچوونە پاڵ یەکێتیی قوتابیانی چەپ دەستیپێکرد، پاشان لە ساڵی ١٩٨٠ چووە پاڵ حیزبی کۆمۆنیست.[٤]

بیدیا لەگەڵ مەدان بهانداری، سەرکردەیەکی کۆمۆنیستی نیپاڵ هاوسەرگیری کرد، هاوسەرەکەی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد، کە گومانی تیرۆرکردنی هەبوو بەڵام بەئەنجام لێکۆڵینەوەکان بە ئەنجام نەگەیشتن،[٥] ئەوان بەیەکەوە دوو کچیان بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Nepal gets first woman President". The Hindu. 2015-10-28. Retrieved 28 October 2015.
  2. ^ "Bidya Devi Bhandari elected first woman President of Nepal". Kantipur News. Retrieved 28 October 2015. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Who is Bidya Devi Bhandari?". Himalayan News. 2015-10-28. Retrieved 28 October 2015.
  4. ^ "Who is Bidya Devi Bhandari? What are the 10 things you need to know about her?". Retrieved 2017-04-01.
  5. ^ "Who is Bidya Devi Bhandari?". The Himalayan Times. 28 October 2015. Retrieved 29 October 2015.