بیبی خانم ئەستەرابادی

بیبی خانم ئەستەرابادی یان بیبی فاتمە ئەستەرابادی (١٢٧٤ کۆچی - ١٣٣٩ / ١٣٤٠ کۆچی) نووسەرێکی ئێرانی و یەکێک بوو لە چالاکانی مافی ژنان لە بزووتنەوەی دەستوریدا . بیبی خانم منداڵی محەممەد باقرخانی ئەستەرابادی و خەدیجە خانم کچی مەلا کازم موجتەهد مازەندەرانی یەکێک لە خزمەتکارانی دایکی موزەفەرەدین شا و مامۆستای منداڵان بوو لە دەربار.

بیبیخانم لە ڕۆژنامەکانی حەبل ئەلمەتین و تەمەدون و مەجلیس وتاری نووسیوە. زۆربەی بابەتەکانی بەرگریکردنە لە پەروەردەی کچان . هەروەها بیبی خانم یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی کچانی لە ئێران بە ناوی "قوتابخانەی دووشیزێگان" دامەزراند و لە ڕێگادا ڕووبەڕووی سەختی و ئاستەنگ بووەوە. گرووپە ئاینیەکان فتوایان لە دژی دەرکرد و سووکایەتیان پێکرد و ئاگریان لە ماڵەکەی بەردا. هەرچەندە ئەم قوتابخانەیە بەهۆی فشاری پیاوانی ئایینی بۆ ماوەیەک داخرا، بەڵام دوای سەرکەوتنی دەستووریناسان ، بە هەندێک سنووردارکردنەوە کرایەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • ویکیپیدیای فارسی ڕێکەوتی 29/12/2024