بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا لە ئۆڵۆمپیاد

بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢ لە ژێر ئاڵای خۆیدا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، پێشتر وەرزشوانانی ئەم وڵاتە لە ژێر ئاڵای یوگۆسلاڤیادا لە ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٨٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی دەکرد. ھاوکات لەگەڵ ئەلبانیا و ئەندۆرا و مۆناکۆ، یەکێکە لەو وڵاتە ئەورووپیانەی تا ئێستا نەیانتوانیوە مەدالیای ئۆڵۆمپیاد بەدەست بھێنن. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا لە ساڵی ١٩٩٢ دەمەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ بەفەرمی ناسێنرا لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی.

سەرچاوەکان دەستکاری