لە ماتماتیکدا، بگۆڕ یا گۆڕەک سیمبۆلێکە کە دەبێ بە جێگایەک بۆ ھەڵگرتنی نەگۆڕەکان. پتر پیتێکی ئەلفوبێیە کە دەتوانێ ژمارەی جۆراوجۆر ھەڵبگرێ، ھەر بۆیە پێی دەوترێ بگۆڕ، چونکە بایەخی دەتوانێ بگۆڕێ. دەکرێ بڵێین بگۆڕ نوێنەری ئۆبژەیەکی ماتماتیکییە و، ئۆبژەکە بایەخی ئەو بگۆڕەیە.

سەرەتا، زاراوەی بگۆڕ زیاتر بۆ تێخراوەکانی فۆنکسیۆنەکان بە کار دەبرا، کە بایەخەکەی دەیتوانی لە نێو مەڵبەندی فۆنکسیۆنەکەدا گۆڕانی بەسەردا بێ. ئەمەش خۆی پاڵنەرێک بووە بۆ ھەڵبژاردنی ناوەکە.  ھەروەھا، دەکرێ بۆ دەرخراوی فۆنکسیۆنیش ھەر وشەی بگۆڕ بە کار بھێنرێ.

سەرچاوە

دەستکاری