بوون و کات
کتێبی مارتین ھایدێگەر
بوون و کات (بە ئاڵمانی: Sein und Zeit) شاکار و ناسراوترین کتێبی فەیلەسووفی ئاڵمانی مارتین ھایدێگەرە کە بە یەکێک لە بەڵگەنامە گرنگەکانی ئێگزیستانسیالیزم دەژمێردرێ؛ یەکەم جار ساڵی ۱۹۲۷ چاپ و بڵاو بووەتەوە. کاریگەری و شوێنەواری بوون و کات بە سەر فەلسەفە و تیۆریی ئەدەبی و بوارەکانی تری دوای خۆیەوە، بەئاشکرا دەبینرێ. ھەرچەند مشتومڕ و ناکۆکیی لەسەرە، بەڵام، پلەوپایەی لە مێژووی ھزر و ئەندێشەدا بە ھاوشانی کارەکانی کانت و ھێگل دانراوە. ھایدێگەر لەو کتێبەدا ھەوڵ دەدات لە ڕێگای شیکردنەوەی دازاین (Dasein) یا «لە-جیھاندا-بوون»ەوە ئۆنتۆلۆژیی ببووژێنێتەوە. دەقی کتێبەکە پڕە لە وشە و ساڕستەی نویێ داھێنراو لە لایەن ھایدێگەرەوە.[١]
وەرگێڕان بە کوردی
دەستکاریبوون و کات تا ئێستاکە دوو جار بە کوردیی سۆرانی وەرگێڕاوەتەوە و بە ناونیشانەکانی ژێرەوە چاپ کراوە:
- بوون و کات، وەرگێڕان لە ئیگلیزی محەممەد کەمال، سلێمانی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ۲۰۱۲.[٢]
- بوون و کات، وەرگێڕانی کامەران نیکپەی، سنە: مادیار، ٢٠٢٤.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Being and Time»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ کوردستانی نوێ: بوون و کات، نووسراو لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥.