بورج (لە عەرەبییەوە: برج) تاوەر (لە ئینگلیزییەوە: Tower) یان کەلوو ساختمانێکە کە ھەموو کات بەرزاییەکەی لە پاناییەکەی زۆرترە. زۆر جاران وەک ھێما بە مەبەست دروست دەکرێت، بورجەکان تایبەتمەندی خۆیان ھەیە، ھەریەکەیان بۆکاری تایبەت دروست دەکرێن، لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆڕینەیان بەمەبەستی گەیاندن دروست دەکرێت، بەھۆی ھەبونی ئامێڕی بێ تەل، جگە لەمە توانا و دەسەڵاتی وڵاتەکەی پێ نیشان دەدرێت.

بورجی ئیفێل لە پاریس، فەڕەنسا
تۆکیۆ سکای تری(داری ئاسمان)لە تۆکیۆ، ژاپۆن، بەرزترین بورجی جیھان.
بورجی CN (شەشەمین بڵندترین بورجی جیھانە لەکاتی ئێستا ٢٠١٦) تۆرینتۆ، ئۆنتاریۆ، کەنەدا.
بورج لە تەلارسازی ئیسلامیدا، بانگبێژگەیەکی کۆن بوە لەناو مزگەوتی ئوقبەی کوڕی نافیع ،بە مزگەوتی گەورە ناسراوە لە کەیرەوان، تونس.
بورجەکی ڕۆمانی لە کۆڵۆگنا کە بە نیگار نەخش کراوە.

لەبنەڕەت دا بورجەکان ھەر بە باڵاخانە پۆڵێن دەکرێن چونکە وەک ئەوان دەردەکەون، بەڵام ھاوڵاتی تێدا نیشتەجێ ناکرێت، بەلکو بەمەبەستی تایبەتی دروست دەکرێن، کاری سەرەکی بورجەکان چاودێریە ئەمیش بەھۆی بەرزی و بڵندی قەبارەکەیەتی، وەک چاودێری دەریا و زەڕیاکان، و چاودێڕی ئاسمان و جولەی فڕۆکەکان و چاودێڕی سەربازی و زۆڕ جاریش بەھۆکاری ڕامیاری دروست دەکرێت تا وەکوو وڵاتەکە توانای خۆی لە بواری ھێز و ھونەر و ئەندازە و بەھێزی شارەکانی نیشان بدات.

بورج دەکرێت لە شێوەی پەیکەرێکی ھونەری خۆی بنوێنێت، یان لەپاڵ تەڵارێکی بەرزەوە دروست بکرێت یانیش لە بانی باڵاخانەیەکەوە دروست بکرێت بۆ نیشاندانی ڕووی باڵاخانەکە.

بنەچەی ناونانی

دەستکاری

لە زمانی ئینگلیزی کۆندا پێی وتراوە (torr)وە لەفەڕەنسی کۆنیش بە(tor) ھاتووە، کە ھەردوو وشەکە لە بنەڕەت دا یۆنانین، کەبەھۆی نوسینی لاتینیەوە ھاتونەتە ناو زمانە ھیندۆ ئەوروپاییەکانی باکور، کە بەواتای تەپۆڵکەی بەرز ھاتوە، بەڵام لەزمانی کوردی وشەی قوڵە(qulle) زۆڕ لەکۆنتر بەکارھاتوە ٫بەرامبەر ترۆپک و قوڵەی چیاکان یاخود لوتکەی شاخە بەرزەکان  بەکارھاتوە٫کە بۆکاری چاودێری پەنایان بۆ بەرزی چیاکان بردوە٫ھەربەھۆی ھەبونی چیای بەرز و زۆڕ پیویست نەبونی کورد بە دروست کردنی قوڵە دەبینین میژوویەکی دەوڵەمەندی نیە لەم بوارەدا. 

کۆنترین بورج لە مێژووی مرۆڤایەتی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مێژووی دێڕین (پێش مێژوو)، کە بریتیە لە بورجی ئەریحا (٨٠٠٠ پ. ز) وەھەندێ بورجی تر وەک بورجەکانی سۆمەڕی کە بە زیگورات ناسراون (٤٠٠٠ پ. ز) وەک زیگورات ئور، ھەروەھا قوڵەی بابل (٢٠٠٠ پ. ز) کە بە بەرزترین بورجی ھەموو جیھان دادەنرێت بۆ کاتی مێژووی  دێڕین (پێش مێژوو).

ھەندێ لە نموونەی زیندووترمان ھەیە وەک قەڵای (broch) لە سکۆتلاند ، کە لە ڕۆمانی فینیقیەکانەوە ئەم ڕۆشەنبیریەیان وەرگرتبوو بۆ چاودێری قەڵا و دەریاکان و دیوار و پەرژینی شارەکانیان، نمونەیەکی تر شاری مۆکادۆر لە مەغریبی ئەمڕۆ، کە لەھەزارەی یەکەمی پێش زایین دروست کراوە، ناوی شاڕەکەی لە زمانی فینیقی وەڕگیراوە کە بەواتای بورج دێت، ڕۆمانەکانیش بورجیان بۆ چاودێری کۆشک و شارەکانیان بەکاریان ھێناوە وەک بورجی کۆشکی دیۆکلیتیانوس لە کڕواتیا(٣٠٠ ز)، دیوارە پەرژینی وڵاتی چین (٢١٠ پ. ز) کە بۆ پاسەوانکردن و چاودێری کردنی سنوری تەواوی وڵاتەکە دروست کراوە.

نمونەی زۆرتر ھەن وەک بورجی پیزای لار لە ئیتالیا (١١٧٣)و دوو بورجەکەی پۆڵۆنیا(١١٠٩) و بورجەکانی ھێمالایا لەبانەکانی تیبت (سەدەی ١٤).

ھونەری دروستکردنی

دەستکاری

وێنەخانە

دەستکاری

بورجی میلاد

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

بەگشتی

دەستکاری

قوڵە سەربازیەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری