بنەچەی کورد

ڕەچەڵەک و بنەچەی کورد و ناوی کورد

زانایان گریمانەی جیاوازیان بۆ سەرچاوەی ناوی کورد پێشنیار کردووە. زانستی ئەم دوایییە پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە وشەی فارسی ناوەڕاستەوە ھاتووە بۆ «کۆچەر» (𐭪𐭥𐭫𐭲 کورت)، یان ڕەنگە لە ناوی شوێنێک یان ناوێکی خێڵەکییەوە وەرگیرابێت، وەکو کیرتی یان لە کاردوخ.

بەپێی گریمانەیەک، لە فارسی ناوەڕاستەوە بە 𐭪𐭥𐭫𐭲 کورت- سەرچاوەی گرتووە، کە زاراوەیەکە بۆ «کۆچەر» یان «ڕەشماڵنشین». دوای داگیرکردنی فارس لەلایەن موسڵمانان، ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبی وەک کورد وەرگیراوە، و بە تایبەتی بۆ ھۆزە کۆچەرییەکان بەکارھاتووە.

باس لەوە کراوە کە ناوەکە ڕەنگە لە کۆتاییدا ڕەنگدانەوەی شوێنێکی سەردەمی بڕۆنزیی کار-دا بێت،[١] کە لەوانەیە ڕەنگدانەوەی ناوچەیەکی عەرەبی (قورئانی) جودی بێت.[٢] لە سەدەی حەوتەمەوە ناوی کورد زیاتر ناسراوە، بەو پێیەی عەرەبەکان زۆرجار بەکاریان دەھێنا بە «الاکراد».[٣]

بەگوێرەی ھەندێک سەرچاوە، تا سەدەی ١٦، پێدەچێت شوناسێکی نەتەوەیی کە بە دەستەواژەی کورد دیاری کراوە لە نێو گرووپە جۆراوجۆرەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێراندا پەرەی سەندبێت، بەبێ ئاماژەدان بە ھیچ ئێرانی زمانێکی دیاریکراو. شەرەفخانی بەدلیسی لە سەدەی ١٦دا باس لەوە دەکات کە چوار دابەشبوون لە «کورد»دا ھەیە کە بریتین لە کرمانج، لوڕ، کەڵھوڕ و گۆران، کە ھەریەکەیان بە شێوەزاری جیاواز یان گۆڕانی زمان قسە دەکەن.

ئیتنۆجینێسیس

دەستکاری

دەکرێ سێ لە کۆی ئەم چوار گرووپەی شەرەفخان وەک باپیرانی کورد دەستنیشان بکرێن کە لانیکەم بەشێکی خۆیان وەک کورد لەمڕۆدا دەناسێنن، لە کاتێکدا لوڕەکان وا نین گرووپێکی کوردین، و لەڕاستیدا سەر بە ئێرانی باکووری ڕۆژاوا نین بەڵکو سەر بە ڕیزبەندی زمانەوانی باشووری ڕۆژاوای ئێرانن. یەکەم دەق کە بە شێوەیەکی ناسراو بە زمانی کوردی نووسراون، لە ھەمان سەردەمی شەرەفخاندا دەردەکەون.

گرووپەکانی پێشتر

دەستکاری

پێدەچێت گەلی کورد بنەچەیەکی نایەکسانی ھەبێت کە کۆمەڵێک گرووپی خێڵەکی یان نەتەوەیی پێشووتری تێکەڵ کردووە، لەوانە ئەگەری تێکەڵکاریی ٣ پاشماوەی گەلانی پێشووتری ناھیندۆئەورووپی وەکو لۆلۆبی، گۆتی،[٤] کیرتییەکان و کاردۆخی. ھەرچەندە لۆلۆبی و گۆتییەکان پێش ھاتنی گەلانی ھیندۆ-ئێرانی لە ناوچەکە بوون و پێدەچێت ماوەیەک پێش ھاتنی ئەوان نەمابن و ھیچ بەڵگەیەکی وا نییە دەربارەی زمانەکەیان، زمانی گۆتی ھیچ نیشانەیەکی ھیندۆئەورووپیی نیشان نادات و وەک زمانی لۆلۆبی و زمانێکی پۆلێن نەکراو سەیر دەکرێت.

 
نەخشەیەک کە شانشینی کاردۆخی و شانشینی ئاشووری ئادیابین لە سەدەکانی ڕابردووی پێش زایین نیشان دەدات.

زانایانی سەدەی نۆزدەھەم، وەک جۆرج ڕاولینسن، کاردۆخییەکان بە کوردی مۆدێرن دادەنێت، بەو پێیەی کاردۆخی ھاوتای وشەیی کۆنی «کوردستان» بووە.[٥] ئەم بۆچوونە لەلایەن ھەندێک سەرچاوەی ئەکادیمی ئەم دوایییە پشتگیری دەکرێت کە کاردۆخ بە پرۆتۆکوردی یان ھاوتای کوردستانی مۆدێرن زانیوە؛ بەڵام ھەندێک لە زانایانی مۆدێرن پەیوەندیی کورد بە کاردۆخییەکانەوە ڕەتدەکەنەوە.

ئەفسانەیەک کە زانایانی جولەکە تۆماریان کردووە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە خەڵکی کاردۆخ سەرچاوەی سەرووسروشتییان ھەبووە، کاتێک پاشا سولەیمان ھاوسەرگیری ٥٠٠ ژنی جوولەکەی لەگەڵ جنەکان ڕێکخست. ھەمان ئەفسانە لەلایەن مسوڵمانەکان و لەناو ئیسلامدا بەکارھێندراوە، لە ڕوونکردنەوەی سەرچاوە و ڕەچەڵەکی کورددا.

ئەفسانە

دەستکاری

ئەفسانەی زۆر ھەیە کە بە وردی باس لە بنەچەی کورد دەکەن. لە ئەفسانەی نەورۆزدا، پاشایەکی خراپەکار بە ناوی زوحاک، کە دوو مار لە شانییەوە گەشەیان کردبوو، ناوچەکەی داگیرکردبوو؛ ڕۆژانە مێشکی گەنجانی دەکردە قوربانی. بێ ئەوەی زوحاک بزانێت، چێشتلێنەرانی کۆشکەکە یەکێک لە پیاوەکانیان ڕزگار کرد، لەجیاتی ئەو مێشکی مەڕێکیان دانا، و پێیان گوت کە ھەڵبێت بۆ شاخەکان. لە دوای ئەوە کاوەی ئاسنگەر، کە پێشتر چەند منداڵێکی لەدەستدابوو لەلایەن زوحاکەوە، چەندین پیاوی لە شاخەکاندا ڕاھێنا و ھێرشیان کردە سەر کۆشکی زوحاک و سەری مارەکانی بڕی و پاشای ستەمکاریان کوشت. کاوە وەک پاشای نوێ داندرا و شوێنکەوتوانی سەرەتای گەلی کوردیان پێکھێنا.

لە نووسینەکانی مێژوونووسی عەرەبی سەدەی دەیەم ئەلمەسعوودی، کورد وەک نەوەکانی پاشا سولەیمان پێناسە کراوە کە لەلایەن جنۆکە جەسادەوە لەدایکبوون.[٦] ھەروەھا چیای جودی کە دەکەوێتە باکووری کوردستان لە قورئاندا ئاماژەی پێکراوە:

پاشان فەرماندرا بە زەوی: ئاوەکەت با ڕۆبچێت بەناختدا، ئەی ئاسمان: تۆش با بەس بێت و باران مەبارێنە، ئیتر ئاوەکە ڕۆچوو، فەرمانیش بەڕێکی و تەواوی ئەنجامدرا، کەشتییەکەش لەسەر کێوی جودی وەستا و لەنگەری گرت و وترا: دەک دووری لە بەزەیی خوا و تیاچوون بۆ بەرەی ستەمکاران.

— سوورەتی ھوود (٤٤)
 
وێناکردنی لەنگەرکردنی کەشتیی نووح لەسەر لووتکەی شاخەکە، لە کتێبی ھەمەچەشنی عیبری باکووری فەڕەنسی (سەدەی ١٣)

نووسینەکانی ڕێبوارێکی تورکی عوسمانی، ئەولیا چەلەبی وردەکاری ئەفسانەیەکی زیادکراو کە لە مێژوونووسێکی ئەرمەنیییەوە وەریگرتووە دەگێڕێتەوە، کە بە میغدیسی ناوزەدکراوە و چیرۆکی کورد دەبەستێتەوە بە نزیکیی مێژوویی خۆیانەوە لە کێوی ئارارات، کە لەلایەن ھەندێک گرووپی ئایینییەوە وەک شوێنی لەنگەرگرتنی کەشتییەکەی نووح دادەنرێت.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Hakan Ozoglu, Kurdish notables and the Ottoman State, 2004, SUNY Press, 186 pp. , ISBN 0-7914-5993-4 (See p. 23)
  2. ^ Ilya Gershevitch, William Bayne Fisher, The Cambridge History of Iran: The Median and Achamenian Periods, 964 pp. , Cambridge University Press, 1985, ISBN 0-521-20091-1, ISBN 978-0-521-20091-2, (see footnote of p.257)
  3. ^ Özoğlu، Hakan (2004). Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries (بە ئینگلیزی). SUNY Press. p. 25. ISBN 978-0-7914-5993-5.
  4. ^ Thomas Bois, The Kurds, 159 pp. , 1966. (see p.10)
  5. ^ J. G. Th. Grässe (1909) [1861]. «Gordyene». Orbis latinus; oder, Verzeichnis der wichtigsten lateinischen orts- und ländernamen (بە ئەڵمانی) (2nd ed.). Berlin: Schmidt. OCLC 1301238 – via Columbia University.
  6. ^ James، Boris (September 2014). «Arab Ethnonyms ('Ajam, 'Arab, Badū and Turk): The Kurdish Case as a Paradigm for Thinking about Differences in the Middle Ages». Iranian Studies (بە ئینگلیزی). 47 (5): 685. doi:10.1080/00210862.2014.934149. ISSN 0021-0862.