بزووتنەوەی فایدە ١٩٦٣

بزووتنەوەی فایدە ھەوڵێکی کودەتای شکستخواردوو بوو کە لەلایەن توخمە کۆمۆنیستەکانی ناو سوپای عێراقەوە لە ٢٨ی شوباتی ١٩٦٣ ئەنجامدرا، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ھاتنە سەرکاری حیزبی بەعس لە بزووتنەوەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لە عێراق.

پلاندانان بۆ بزووتنەوەکە

دەستکاری

ئەم پلانە لەلایەن ژمارەیەک ئەفسەر و ئەندامانی حیزبی شیووعیی عێراقەوە داڕێژرابوو، وەک تالیب عەبدولجەبار و بنیامین یووسف و توخمەکانی تری کۆمۆنیست لە سوپای ئەنسار کە لەلایەن تۆما تۆماسەوە سەرکردایەتی دەکرا، پلانەکە ئەوە بوو کە لیوای ١٤ کە لە دھۆک جێگیرە توخمە شیووعییەکان کۆنتڕۆڵی بکەن، پاشان بجووڵێن بۆ فایدە، کە لیوای پێنجەمی تێدایە لە کەمپی غەزلانییە بۆ کۆنترۆڵکردنی لیواکە پاشان فەرماندەکەی سەعید حەمۆ و ئەفسەرەکانی دیکە دەستگیر بکات پاشان دوای کۆنترۆڵکردنی مووسڵ لیوای پێنج و چواردە دەچنە بەغدا، بە سود وەرگرتن لە لاوازی حکوومەتی نوێ.

بۆ بەشداریکردن لە بزووتنەوەکەدا، ڕێکخراوە کۆمۆنیستەکان ٣٠٠ چەکداریان نارد بۆ ئەوەی ھەر کاتێک ئاماژەدرا بە کۆنتڕۆڵکردنی لیوای پێنج بڕۆنە مووسڵ، لەسەر دوو میحوەر: ئەلقووش - تلکێف - عەین سەفی - بەعشیقە، و توخمەکانی ناوچەکانی کاریگەری کۆمۆنیستی لە قەزا و ناحیەکانی مووسڵ ڕاسپارد بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوەندەکانی پۆلیس لەگەڵ وەرگرتنی ئاماژەی سەرکەوتن. کاتژمێری سفر لە شەوی ٢٧/٢٦ی شوبات دانرابوو.

پێشکەوتن و شکستی بزووتنەوەکە

دەستکاری

بزووتنەوەکە پێش دەستپێکردنی شکستی ھێنا، ھەرچەندە چەکدارەکان لە یەک شەودا جووڵەیان کرد بۆ جێبەجێکردنی. ئەفسەری پاسەوانی کەمپی فایدە، یەکێک لە ئەفسەرەکانی بزووتنەوەکەی دەستگیر کرد، کاتێک گومانی ئەوەی لێدەکرا کاتژمێر یازدەی شەو چەکەکەی پاککردووەتەوە، ئەفسەرەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە و بزووتنەوەکە ئاشکرا بوو و سەربازگەی غەزلانی بەوەی زانی بۆیە ھێزە عێراقییەکان بە فەرماندەیی خەلیل جاسم دەباغ و ئەفسەرانی دیکە جووڵەیان کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی شوێنە سەربازییەکانی مووسڵ و دەوروبەری، ھەروەھا ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستیان لە جووڵانەوەکەدا ھەبووە نزیکەی سێزدە سەربازیان دەستگیرکران. بەم شێوەیە ھەوڵەکە پووچەڵکرایەوە و ئەو ٣٠٠ چەکدارەی کە لە فایدە ئامادەبوون گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە ھاتبوون.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «حركة فايدة 1963»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.