باڵەخانەی نێونەتەوەییی ئەمریکا

باڵەخانەی نێونەتەوەییی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: American International Building) باڵەخانەیەکی٦٦ نھۆمییە و ٣٦ بەرزکەرەوەی ھەیە و بەرزییەکەی ٢٩٠ مەتر دەبێت لە مانھاتن لە نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دروستکردنی ئەم بینایە لە ساڵی ١٩٣٠ دەستی پێکردووە و لە ساڵی ١٩٣٢ کۆتایی ھاتووە و بیناکارەکەی کۆمپانیای سیتگۆیە. کاتێک ئەم بینایە دروست کرا، سێیەم بەرزترین بینای جیھان بوو لە دوای بینای ئیمپایەر ستێت و بینای کرایسلەر. ئەم بینایە دوا بینا بوو کە لە باشووری مانھاتن پێش جەنگی جیھانی دووەم دروست کرابوو. ئەم بینایە ئێستا پێنجەم بەرزترین بینایە لە نیویۆرک دوای بینای ئیمپایەر ستێت، تاوەری بانکی ئەمریکا، کرایسلەر و نیویۆرک تایمز. ئەم بینایە لە ئێستادا ٢٦ەمین بەرزترین بینایە لە ئەمریکا.

باڵەخانەی نێونەتەوەییی ئەمریکا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیمانھاتن
جێFinancial District
پۆتانی شوێن٤٠°٤٢′٢٣″N ٧٤°٠′٢٧″W
دەستپێشخەرCities Service Company
نژیاروانClinton and Russell
ستایلی نژیاروانیArt Deco
باری کەلەپووریNew York City Landmark، New York City Landmark
ناونیشانی شەقام70 Pine Street
Map

سەرچاوەکان دەستکاری