لە ئەندازەدا، بازنەی نۆ-خاڵ (بە ئینگلیزی: Nine-point circle) بازنەی ئۆیلەریشی پێ دەوترێت، بازنە‌یەکە کە دەکرێت بۆ ھەر سێگۆشەیەک دروست بکرێت. ھۆی ناونانی ئەم بازنەیە ئەوەیە کە ئەم بازنەیە، بە نۆ خاڵی گرینگی سێگۆشەدا تێدەپەڕێت. ئەم نۆ خاڵانە ئەمانەن:

  • خاڵی ناوەڕاستی ھەر یەک لە لایەکانی سێگۆشە
  • ئەو خاڵەی تێیدا، بەرزایییەکانی سێگۆشە لای بەرامبەری سێگۆشەکە دەبڕێت. (پێی ھەر بەرزایییەک)
  • خاڵی ناوەڕاستی ئەو پارچەھێڵانەی لە ھەر یەک لە سەرەکانی سێگۆشەکە، تا خاڵی یەکبڕی[١] Orthocenter (خاڵی پێکگەیشتنی بەرزییەکان) سێگۆشەکە دەکێشرێنەوە.[٢]
بازنەی نۆ-خاڵ
تەنانەت ئەگەر لە سێگۆشەیەکدا ناوەندی بەرزایی (Orthocenter) بکەویتە دەرەوەی سێگۆشەکەش ئەمە دروستە.

بازنەی نۆ-خاڵ، بەم ناوانەش دەناسرێت: بازنەی فیۆرباخ، بازنەی ئۆیلەر، بازنەی تێرکم، بازنەی شەش-خاڵ، بازنەی دوازدە-خاڵ، بازنەی n-خاڵ، بازنەی ناوەڕاستەکان. بازنەی نۆ-خاڵ لەگەڵ بازەی دەوردراوی سێگۆشە لە خاڵێکدا (خاڵی فیۆرباخ) لێک دەکەون.[٣][٤]

کورتەمێژوو دەستکاری

بۆ یەکەم جار کارل ویلیام فیۆرباخ بیرکاری ئەڵمانی، تایبەتمەندییەکانی بازنەی شەش-خاڵی وەسف کرد، کە بەپێی بەرزایییەکانی سێگۆشە و ناوەڕاستی لایەکانی سێگۆشەدا تێدەپەڕێت. بەڵام بیرکاری فەڕەنسی ئۆلری تێرکم بۆ یەکەم جار شرۆڤەیەکی تێر و تەسەلی لەسەر نۆ خاڵەکانی بازنەکە خستەڕوو.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. ^ Feuerbach, Karl (1822), Eigenschaften einiger merkwürdigen Punkte des geradlinigen Dreiecks und mehrerer durch sie bestimmten Linien und Figuren
  3. ^ Kocik, Jerzy; Solecki, Andrzej (2009). "Disentangling a Triangle". Amer. Math. Monthly. 116 (3): 228–237. doi:10.4169/193009709x470065. Kocik and Solecki (sharers of a 2010 Lester R. Ford Award) give a proof of the Nine-Point Circle Theorem.
  4. ^ Casey, John (1886). Nine-Point Circle Theorem, in A Sequel to the First Six Books of Euclid (4th ed.). London: Longmans, Green, & Co. p. 58.

سەرچاوەکان دەستکاری