ئیبن سیدە

(لە ابن سيدهەوە ڕەوانە کراوە)

ئەبولحەسەن عەلی کوڕی ئیسماعیل ناسراو بە ئیبن سیدەی مورسی (بە عەرەبی: أبو الحسن علي بن إسماعيل) زمانەوانێکی ئەندەلوسی، خاوەنی پەرتووکی «المحكم والمحيط الأعظم» کە یەکێکە لە فەرھەنگە کۆکەرەوەکانی زمانی عەرەبی.

ئیبن سیدە لە مورسییە بە نابینایی لەدایکبووە وەکو باوکی. زانستەکانی زمان لای باوکی فێربوو، پاشان لای ساعدی بەغدادی و (أبو عمر الطلمنکی) و بێجگە لەوانیش.[١] ئیبن سیدە شارەزابوو لە زانستەکانی زمانی عەرەبی، لە کۆشکی موجاھیدی عامری بووە خاوەنی دانیە[٢] کە گرنگی بە زانستەکانی قورئان و زمان دەدا. ئیبن سیدە زۆر بەرھەم و پەرتووکی داناوە لە زانستەکانی زمان، ماوەیەکی خەریکی شیعر داڕشتن بووە.[٣] لە بەرھەمەکان و پەرتووکەکانی: «المخصص» و «المحكم والمحيط الأعظم» و «الأنيق» ئەمەش شەرحی دیوانی (الحماسة) ئەبوو تەمام و «شرح إصلاح المنطق» و «شرح ما أشكل من شعر المتنبي» و «العلام في اللغة على الأجناس» و «العالم والمتعلم» و «الوافي في علم أحكام القوافي» و «العويص في شرح إصلاح المنطق» و «شرح كتاب الأخفش» و «السماء والعالم»[٤] و «العالم في اللغة» و «شواذ اللغة».[٥]

حومەیدی دەربارەی ئیبن سیدە وتویەتی: «پێشەوایەکە لە زمان و زمانی عەرەبی، پارێزەریان بوو سەرەڕای ئەوەی نابینا بوو، لەسەرە ئەمە زۆری کۆکردووەتەوە، ھەروەھا شتێکیشی لە شیعردا ھەیە».

(ابن قاضی شھبة) وتویەتی: «و ھەر کەسێ لەسەر وتاری پەرتووکی (المحکم) دا بوەستێت دەزانێت کە ئەم یەکێکە لە گەورەکانی زانستە عەقڵییەکان، و وتاری کتێبەکەی لە زماندا نووسیوە کە باش بوو ببێتە وتاری پەرتووکی شیفای ئیبن سینا».[٦]

لە دانیە کۆچی دوایی کردووە لە ٢٦ ڕەبیعولئاخیری ساڵی ٤٥٨ کۆچی، تەمەنی دەوری ٦٠ ساڵ بوو.[٧]

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ ابن بشكوال 1989, p. 607
  2. ^ الحميدي 1966, p. 493
  3. ^ الزركلي ج4 2002, p. 263
  4. ^ المقري ج3 1968, p. 192
  5. ^ «المكتبة الإسلامية - سير أعلام النبلاء » الطبقة الرابعة والعشرون » ابن سيده». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: horizontal tab character لە |سەردێڕ= لە 38 (یارمەتی)
  6. ^ ياقوت الحموي 1993, p. 1649
  7. ^ ابن خلكان ج3 1972, p. 330

سەرچاوەکان

دەستکاری