ئەپۆفیس ٩٩٩٤٢

گەڕەستێرۆچکە

ئەپۆفیس (بە ئینگلیزی : Apophis)کاتێک لۆ یەکەمجار دۆزرایەوە، ئەو تەنە ناوی کاتی 2004 MNی [١]وەرگرتووە و هەواڵ و بابەتە زانستییە سەرەتاییەکان بە شێوەیەکی سروشتی بەو ناوە ئاماژەیان پێکردووە، ئەپۆفیس یەکێکە لە گەڕەستێرۆچکە نێزیکەکانی هەسارەی زەوی ئەو گەڕەستێرۆچکەیە ئاشکرا کرایە لە ساڵی ٢٠٠٤، قەبارەکەی دەگاتە ٣٧٠ مەتر (١٢١٠ پێ)، پێکهاتەکەی لە ئاسنە و کێشی دەگاتە ٢٠ ملیۆن تەن، وە خوولگەکەی نێزیکە لە خوولگەی زەویە. [٢]

ڤیدیۆ: گەڕەستێرۆچکەی ئەپۆفیس لە ساتی نێزیکترین خاڵی لە زەوی بەپێی پێشبینیەکان لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٩، ڕەنگی فیروزی ئاماژە بە هەبوونی مانگە دەستکردەکانی دەرەوەی زەوی دەکا، ڕەنگە پەمبەکەش ئاماژەیە بە وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی

دۆزینەوە و ناونان دەستکاری

ئەپۆفیس لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لەلایەن ڕۆی ئەی تاکەر، دەیڤید جەی تۆلێن و فابریزیۆ بێرناردی لە ڕوانگەی نیشتمانی لوتکەی کیت دۆزرایەوە، هەروەها لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٤ ئاشکرا کرا لە لە ئوستورالیا لەلایەن دکتۆر گۆردۆن کاراد، هەروەها کاتێک خولگەی بە ڕادەیەکی پێویست باش حیساب کرا، ژمارەی هەمیشەیی ٩٩٩٤٢ی وەرگرت(تەنها ١٠ هەزار تەن ژمارەیی هەمیشەییان هەیە لە گەردوون، هەر تەنێک لە سەرەتای دۆزینەوەی لەلایەن یەکێتی فەلەکناسانی نێودەوڵەتی ناوێکی کاتی پێدەدرێت کە پێکدێ لە ساڵی دۆزینەوە و دوو پیت لەگەڵی لۆ نمونە "1992 KD" ژمارەی هەمیشەیی کاتێک دەدرێتە تەنێک کە حیسابی وردی خوولگەکەی لۆ کرابێت و زانیاری تەواو هەبێت لەسەری) ئەپۆفیس لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ پاشی وەرگرتنی ژمارەیەکی هەمیشەیی وای لێکرد کە شایستەی ناونانی لەلایەن دۆزەرەکانییەوە بێت، و لە ١٩ی تەمموزی ٢٠٠٥دا ناوی "ئەپۆفیس"یان هەڵبژارد. [٣]

 
قەبارەی گەڕەستێرۆچکەی ئەپۆفیس بەراورد بە تاوەری ئیڤڵ و باڵاخانەی ئیمپایەر ستێت

تایبەتمەندی جەستەیی دەستکاری

بە پشتبەستن بە ڕووناکی چاودێرکراو، تیرەی ئەپۆفیس لە سەرەتادا بە ٤٥٠ مەتر (١٤٨٠ پێ) خەمڵێندرا، خەمڵاندنێکی وردتر لەسەر بنەمای چاودێری سپێکترۆسکۆپی لە دامەزراوەی تەلیسکۆبی ژێر سووری ناسا لە دوورگەی هاوایی لەلایەن بینزێل و ریڤکین پاس و تۆکوناگا لە ساڵی ٢٠٠٥ نیشانیدا کە ئەپۆفیس٣٥٠ مەترە (١١٥٠ پێ). لاپەڕەی مەترسی کاریگەری ناسا تیرەی ٣٣٠ مەتر (١٠٨٠ پێ) دەخاتە ڕوو و بە بارستەی ٤×١٠١٠ کیلۆگرام دەخاتە ڕوو بە پشتبەستن بە چڕی گریمانەکراو کە ٢.٦ گم/سم3 خەمڵاندنی بارستە نزیکترە لە خەمڵاندنی تیرە، بەڵام دەبێت وردتر بێت، هەروەها پێشبینی دەکرێ لە ساڵی ٢٠٢٩ ئەپۆفیس بە چاووی ڕووت ببیندرێ. [٤]

سەرچاوە دەستکاری