ئەپڵ تی ڤی
ئەپڵ تی ڤی (بە ئینگلیزی: Apple TV)یەکێکە لە بەرھەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و ئامرازێکە کە ڕێگەت پێدەدات لە ڕێگەی کۆمپیوتەری ماکینتۆش یان کۆمپیوتەرەوە بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆن تۆماربکەیت و پەخش بکەیت.[١] ھەرچییەک لە ئایتونزدا ھەبێت، لە تەلەڤیزیۆنی ماڵەوەتدا ھەیەتی.[٢] ئەپڵ تیڤی ئامێرێکە کە بە ئاسانی دەتبەستێتەوە بە سیستەمی ئایتونزەوە، و دەتوانیت بە ئاسانی ڤیدیۆ، وێنە، پۆدکاست (پۆد لە وشەی ئایپۆدەوە وەرگیراوە، و ئەو وێنانەی کە قەبارەی ئایپۆدن و لەگەڵ ئایپاددا دەگونجێن پێیان دەوترێت پۆدکاست، و ئەمڕۆ وشەی پۆدکاست وەک زاراوەیەک بەکاردێت) و دەتوانیت فیلمەکانی خۆت لە تەلەڤیزیۆنی ماڵەوە پیشان بدە.[٣][٤] ئەپڵ تی ڤی توانای وای فای ھەیە و ئەمەش تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگە، و تایبەتمەندییەکی تر ئەوەیە کە دەتوانرێت بە خێرایی لەگەڵ ئایتونزەکەتدا ھاوتا بکرێت لە ڕێگەی ھەر ئامێرێکی ماک یان کۆمپیوتەر لە ماڵەوە لە ڕێگەی وای فای ٨٠٢٫١١. ئەپڵ تی ڤی بە ٢ جۆر پێشکەش دەکرێت کە بریتین لە ٤٠ گێگابایت و ١٦٠ گێگابایت.[٥] بەکارھێنانی پرۆسێسەری ئەپڵ تایبەتمەندییەکی دیکەیە. ھەروەھا دەتوانرێت ئەم ئامێرە لە ڕێگەی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت (وەک تەلەڤیزیۆن). ڕکابەرەکانی ئەم ئامێرە بریتین لە گووگڵ کرۆمکاست و ئەمازۆن فایەر تی ڤی.[٦]
ئەپڵ تی ڤی | |
---|---|
لقی | set-top box، streaming media receiver |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ |
دروستکەر | ئەپڵ |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
وێبگە | https://www.apple.com/tv/ |
کۆڕبەندی فەرمی | https://discussions.apple.com/community/appletv |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/apple-tv |
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Apple TV»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ «Apple TV». Apple Store. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Differences Between Apple TV 2 and Apple TV 3: EveryMac.com». EveryMac.com. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «When Apple flops: The worst Apple products of all time». Network World. ٦ی ئابی ٢٠٠٩. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Apple unveils new TV app for Apple TV, iPhone and iPad». Apple Inc. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Apple TV – Tech Specs – Apple». Apple. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Apple TV: The history of Apple's bid to take over your living room». The Daily Telegraph. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی ئەپڵ
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەپڵ تی ڤی تێدایە. |