ئەو کچەی بەجێت ھێشت

ئەو کچەی بەجێت ھێشت (بە ئینگلیزی: The Girl You Left Behind) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە لە نووسینی جۆجۆ مۆیز . ڕۆمانەکە جگە لەوەی ڕۆمانێکی خۆشەویستی و ڕۆمانسییە، چیرۆکی بوێریی ژنان وێنا دەکات. ئەم ڕۆمانە دوای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ پاڵێورا بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵ.

ئەو کچەی بەجێت ھێشت
نووسەرجۆجۆ مۆیز
وڵاتبریتانیا
زمانئینگلیزی
چەشنڕۆمانی ڕۆمانتیک
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە

جۆری کتێب٢٠١٢
لاپەڕەکان٤٧٠

کورتە دەستکاری

چیرۆکی ژیانی دوو ژن لە دوو سەردەمی جیاوازدا بە تابلۆیەک پێکەوە گرێ دراوە کە تابلۆکە پۆرترەی کچێکە بەناوی سۆفی.

  • چیرۆکی یەکەم: ئێدوارد لێفێڤری نیگارکێشێکی لێھاتوویە لە قوتابخانەی ماتیس کاری کردووە. کاتێک ئێدوارد لە دەستپێکی شەڕی جیھانیی یەکەمدا دەچێتە پاڵ سوپای فەڕەنسا و ھاوسەرەکەی سۆفی بەجێ دەھێڵێت، سۆفی لە نەبوونی ئێدوارددا ناچار دەبێت خێزانەکەی بە سڵامەتی بپارێزێت. ھەر کە ئاڵمانییەکان شارۆچکەکەیان گەمارۆ دەدەن ژیان ھەتا دێت ناخۆشتر دەبێت، خۆراک و پێداویستییەکانیان کەم دەبێتەوە و سۆفی ناچار دەبێت ھەموو ئێوارەیەک لەگەڵ خوشکەکەی ھێلێن لە ھۆتێلەکەی خزمەتی ئاڵمانییەکان بکات. فەرماندەیەکی ئاڵمانی کە زانایە لە ھونەر، چاوی بە تابلۆی سۆفی دەکەوێت کە لە ژوورەکە ھەڵواسراوە و پێی سەرسام دەبێت، ئەم تابلۆیە، وێنەی سۆفییە کە لەلایەن ئێدوارد ھاوسەرە ھونەرمەندەکەی نەخشێنراوە.
  • چیرۆکی دووھەم: نزیکەی سەدەیەک دواتر لە لەندەن پۆرترەکەی سۆفی لە ماڵی ژنێکی گەنج بە ناوی لیڤ ھالستۆندا ھەڵواسراوە. لیڤ ھالستۆن لە ٢٨ ساڵیدا ھاوسەرەکەی لەدەست داوە و لە خانوویەکی شووشەیی سەرنجڕاکێشدا دەژیت کە پێشتر ھاوسەرەکەی دەیڤد بەتایبەت دیزاینی کردووە. دەیڤد نژیاروانێکی لێھاتوویە کە چەندین بینای بەناوبانگی دیزاین کردووە. دەیڤد لە مانگی ھەنگوینیدا ئەم پۆرترەیەی بە دیاری بۆ ھاوسەرەکەی لیڤ کڕیوە و لیڤ زیاتر لە ھەموو شتێک لە جیھاندا ئەم تابلۆیەی خۆش دەوێت. دوای ماوەیەک بە ڕێکەوت بەھای ڕاستەقینەی تابلۆکە ئاشکرا دەبێت و شەڕێک لەسەر مێژووی تابلۆکە و ئەوەی کە کێ خاوەنی ڕاستەقینەی تابلۆیەکەیە دروست دەبێت.

ھاوھەستییەکی زۆر لە نێوان سۆفی و لیڤ لە ڕۆمانەکەدا دەبینرێت کە ھەردووکیان نادادپەروەرانە لەلایەن ڕای گشتییەوە مەحکووم دەکرێن.

کەسایەتییە سەرەکییەکان دەستکاری

  • سۆفی
  • ئێدوارد لێفێڤری (ھاوسەری سۆفی)
  • ھێلێن (خوشکی سۆفی)
  • ئۆرۆلیان (برای سۆفی)
  • فەرماندە
  • لیڤ ھالستۆن
  • دەیڤد (ھاوسەری لیڤ)
  • مۆ (ھاوڕێی لیڤ)
  • پۆل

چەند ڕستەیەک لە کتێبەکە دەستکاری

- بە ڕاست پێت وایە تۆ ژنێکی جوان نیت؟

+ من لەسەر ئەم باوەڕم کە جوانی لە ڕوانینی مرۆڤەکاندایە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتاب دختری کە رھایش کردی، جوجو مویز، ترجمە کتایون اسماعیلی
  • [١]
  • [٢]