ئەوەیە مرۆڤ

پەرتووکێک لە نووسینی فریدریش نیچە

ئەوەیە مرۆڤ (بە ئەڵمانی: Ecce homo) پەرتووکێکە کە بۆ فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە، چونکە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە زیاتر لە ژیاننامەیەک دەچێت، لەم پەرتووکەدا نیچە باسی شێوازی ژیانی خۆی و سەلیقەی خواردنەکانی و کەشوھەوای دڵخوازی خۆی و ئەو شارە ئەورووپییانەی کە پێی باشە تێیدا بمێنێتەوە و ئەوانەی ڕقی لێیەتی، پاریس و ھەندێک شاری تری فەڕەنسی کردە سەرووی خشتەیەوە و وەک ھەمیشە وازی لە شکاندنەوە و سووککردنی ئەڵمانیا و شارەکانی و خەڵکەکەی و چاندەکەی نەدەھێنا.[١] [٢] [٣]

ئەوەیە مرۆڤ
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٨
سەرناوEcce Homo
SubtitleWie man wird, was man ist
ناونراوە لەدوایEcce Homo
بابەتی سەرەکیفەلسەفە
پاشکۆThe Antichrist
لەدوای ئەوNietzsche contra Wagner
چەشنautobiography، وتار
چاپەکانQ111906618
دانەرفریدریش نیچە
وڵاتی بنەڕەتئەڵمانیا
زمانئەڵمانی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٨
دۆخی چاپکردنپاوانی گشتی، پاوانی گشتی

پەرتووکەکە بێبەش نەبووە لە بیرووبۆچوونەکانی نیچە و ڕەنگدانەوە فەلسەفییەکانی کە سرووشتێکی گاڵتەجاڕانە و تەوسی ھەبوو، بۆیە تێبینی دەکەین تیایدا ڕێژەیەکی زۆر شێتی و گاڵتەجاڕی و پەستی و توڕەیی ھەیە لەسەر ڕەوشتی درۆ و مەسیحییە ئاییندارەکان و ئەڵمانییەکان.

ھەروەھا پەرتووکەکە وەڵامی نیچەی لەخۆگرتووە بۆ ھەندێک لەو ڕەخنانەی کە بەسەریدا گیراون، بۆیە بەرھەمێکی خستووەڕوو لەبارەی ھەرکام لە بەرھەمەکانی و ئەو سەردەمەی کە تیایدا نووسیوویەتی و گرنگییەکەی لە پرۆژەی ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو بەھاکاندا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "زانیاری دەربارەی ئەوەیە مرۆڤ لە ماڵپەڕی philpapers.org". philpapers.org.
  2. ^ "زانیاری دەربارەی ئەوەیە مرۆڤ لە ماڵپەڕی gutenberg.org". gutenberg.org.
  3. ^ "زانیاری دەربارەی ئەوەیە مرۆڤ لە ماڵپەڕی catalogue.bnf.fr". catalogue.bnf.fr.