ئەنفلۆنزای ئیسپانی

پەتایەکی جیھانیی لە ساڵی ١٩١٨

پەتای ئەنفلۆنزای ساڵی ١٩١٨ یان ئەوەی بە ئەنفلۆنزای ئیسپانی ناسرابوو، پەتایەکی ئەنفلۆنزای کوشندەیە کە لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم لە ئەورووپا و جیھان بڵاوبووەوە و ملیۆنان کەسی کوشت، ئەم پەتایە بەھۆی جۆرێکی ئەنفلۆنزای (A)ی ڤایرۆسی و وێرانکەرەوە دروست دەبێت کە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای (A) (H1N1) یە. ڤایرۆسەکە بە خێرایی تووشبوون دەناسرێتەوە، بەو پێیەی ئامارەکانی ئەم دواییە مەزەندە دەکەن کە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نیشانە کلینیکییە ڕوونەکانیان دەرکەوتووە، [١] و لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن کەس لە ئەنجامی تووشبوون بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ھاوتایە بۆ دوو ھێندە کوژراوان لە جەنگی جیھانی یەکەمدا. [٢]

گواستنەوەی تەرمی قوربانییەکی پەتای ئەنفلۆنزا ساڵی ١٩١٨

زۆرینە ڕەھای قوربانیانی ئەم پەتایە کەسانی پێگەیشتوو و گەنجی تەندروست بوون، بە پێچەوانەی ئەوەی کە بەزۆری ڕوودەدات کاتێک پەتاکە کەسانی بەساڵاچوو و منداڵان و ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە نەخۆشن یان بەرگری لەشیان لاوازە.

نەخۆشییە درمییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا تەمەنی مامناوەندییان کەمکردەوە، بەڵام لە ساڵی یەکەمی پەتاکەدا تەمەنی چاوەڕوانکراو لە ئەمریکا نزیکەی ١٢ ساڵ دابەزی. زۆربەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کەسانی زۆر منداڵ و زۆر پیر دەکوژن، لەگەڵ بەرزترین ڕێژەی مانەوە بۆ ئەو دوو تەمەنە، بەڵام پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی بووە ھۆی ڕێژەی مردن زیاتر لە چاوەڕوانکراو بۆ گەنجانی پێگەیشتوو. [٣] [٤]

شوێنەوارەکان دەستکاری

جەنگی جیھانیی یەکەم دەستکاری

ئەندرۆ پرایس سمیس، ئەکادیمیست، ئەو بەڵگەی خستووەتە ڕوو کە ڤایرۆسەکە یارمەتیدەر بووە لە وەرچەرخانی ھاوسەنگی ھێز لە ڕۆژانی کۆتایی شەڕەکەدا لە بەرژەوەندی ھاوپەیمانان. ئەو زانیارییەی خستەڕوو کە شەپۆلەکانی ڤایرۆسەکە بەر زلھێزەکانی ناوەند کەوتووە پێش ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ڕێژەی نەخۆشی و مردن لە ئەڵمانیا و نەمسا زۆر زیاترە لە بەریتانیا و فەڕەنسا. توێژینەوەیەک لە ڕۆژنامەی لانسێت لە ساڵی ٢٠٠٦دا ڕێژەی مردنی بەرزتری لە ئەڵمانیا (٠.٧٦٪) و نەمسا (١.٦١٪) پشتڕاستکردەوە بە بەراورد بە بەریتانیا (٠.٣٤٪) و فەڕەنسا (٠.٧٥٪).[٥]

کینێس کان لە خزمەتگوزاری کۆمپیوتەر لە زانکۆی ئۆکسفۆرد نووسیبووی: «زۆرێک لە توێژەران پێشنیاریان کردووە کە بارودۆخی شەڕ یارمەتیدەرێکی زۆر بووە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی». ھەندێکی تریش ڕایانگەیاند کە ڕەوتی شەڕەکە (و دواتر پەیماننامەی ئاشتی) کاریگەری پەتاکە بووە. و کان مۆدێلێکی پەرەپێدا کە دەتوانرێت لەسەر کۆمپیوتەرەکانی ماڵەوە بەکاربھێنرێت بۆ تاقیکردنەوەی ئەم گریمانانە.

ئابووری دەستکاری

زۆرێک لە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و کات بەسەربردن زیانی داھاتیان بەخۆوە بینی، لەکاتێکدا ناوەندەکانی چاودێری تەندروستی زیادبوونی قازانجەکانیان ڕاگەیاند. مێژوونووس نانسی بریستۆ باس لەوە دەکات کە بڵاوبوونەوەی پەتاکە لەگەڵ زیادبوونی وەرگرتنی ژنان لە زانکۆکان، بەشداری کردووە لە سەرکەوتنیان لە بواری پەرستاریدا. ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ شکستی پزیشکان کە زۆربەیان پیاو بوون لە جڵەوکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە. توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ دەریخستووە ئەو شارانەی ئەمریکا کە ڕێوشوێنی ناپزیشکی پێشوەختە و بەرفراوانیان جێبەجێ کردووە (کەرەنتینە و ھتد) کاریگەرییە ئابوورییە نەرێنییەکانیان لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنانە زیاتر نەبووە لە چاو ئەو شارانەی کە ڕێوشوێنەکانیان درەنگ جێبەجێ کردووە یان بە ھیچ شێوەیەک جێبەجێ نەکردووە.

سەرچاوەی جوگرافی پەتاکە دەستکاری

زانایان سەرەتا گریمانەیان کرد کە نەخۆشییەکە لە ڕۆژھەڵاتی دوورەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام نووسەر ئەلفرێد کۆسبی بەرواری نووسی کە یەکەم تووشبوون لە ویلایەتی کانزاس لە ئەمریکا دەرکەوتووە و نووسەر جۆن قسەکانی کۆسبی پشتڕاستکردەوە کە کانزاس سەرچاوەی نەخۆشییەکە بووە و ئەوەش یەکەم دۆخەکان لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٨ دەرکەوتن، تەنھا ئەوە نەبێت کە نووسەری ڕامیاری ئەندرۆ پرایس سمیس بەڵگەنامەکانی لە ئەرشیفی میری نەمسا بڵاوکردەوە کە ئاماژەیان بەوە کردووە کە یەکەم دۆخەکانی پەتاکە لە بەھاری ساڵی ١٩١٧ لە نەمسا دەرکەوتووە.[٦][٧][٨]

ھۆکاری ناونانی پەتاکە بە ئەنفلۆنزای ئیسپانی دەستکاری

 
پۆستەرێکی وەزارەتی ناوخۆیی ژاپۆن کە داوای ھۆشیاری تەندروستی دەکات لەکاتی ئەنفلۆنزای ئیسپانیدا

ھەرچەندە بە پەتاکە ناوی ئەنفلۆنزای ئیسپانی بووە، بەڵام سەرچاوەی ئەو پەتایە لە ئیسپانیاوە نەبووە و ھۆکاری ناونانیش دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵبوونی میدیاکانی ئیسپانیا بە پرسی پەتاکە لە ئەنجامی ڕزگاربوونی ڕێژەیی بە بەراورد بەو وڵاتانەی کە لە جەنگی جیھانیی یەکەم بەشدارن. ئیسپانیا بەشێک نەبوو لەو شەڕە و سانسۆر نەخرایە سەر میدیای ئیسپانیا، جێگای سەرسوڕمانە ئیسپانییەکان ئەو پەتایەیان بە ئەنفلۆنزای فەڕەنسی ناوبرد.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jeffery K. Taubenberger and David M. Morens. 1918 Influenza: the Mother of All Pandemics.
  2. ^ Spanish flu facts.
  3. ^ "Analysis of Spanish flu cases in 1918–1920 suggests transfusions might help in bird flu pandemic". كلية الأطباء الأمريكية. 29 August 2006. Retrieved 2 October 2011.
  4. ^ Valentine 2006.
  5. ^ https://web.archive.org/web/20201008051659/https://newspaperarchive.com/washington-times-sep-27-1918-p-3/
  6. ^ http://news.bbc.co.uk/2/hi/health/3455873.stm
  7. ^ Alfred Crosby, America's Forgotten Pandemic, Cambridge University Press, 1985; Andrew Price-Smith, Contagion and Chaos, Cambridge, MA: MIT Press, 2009.
  8. ^ https://translational-medicine.biomedcentral.com/articles/10.1186/1479-5876-2-3
  9. ^ https://web.archive.org/web/20100127100727/http://www.channel4.com/news/articles/world/spanish%20flu%20facts/111285

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری