ئەندەرتەیکەر

زۆرانبازێکی ئەمریکی


ماڕک ویلیام کالاوای (بە ئینگلیزی: Mark William Calway؛ لەدایکبووی ٢٤ی ئازاری ١٩٦٥) باشتر بە ئەندەرتەیکەر ناسراوە، زۆرانبازێکی پڕۆفیشناڵی ئەمریکییە، ماڕک لە ئێستادا واژووی بۆ WWE کردووە، بە شێوەیەکی بەربڵاو بە یەکێک لە گەورەترین زۆرانبازە پیشەگەرەکانی WWE دادەنرێت،[١] ئەندەرتەیکەر پاڵەوانێکی حەوت جاری قورسایی جیھانە لە WWF/E، چوار جار پاڵەوانێتی WWF/E و پاڵەوانێتی کێشی کێشی جیھانی سێ جار بەڕێوەدەبات.

ئەندەرتەیکەر

لەدایکبوون٢٤ی ئازاری ١٩٦٥
شاری ھیوستن لە تەکساس
ناوەکانی ترکەین ئەندەرتەیکەر، ماڕک کالۆس، تێکساس ڕێد، مێن ماڕک، پەنشەر، دیسی مۆرگان
باڵا٢٠٨ سانتیمەتر
ھاوسەرمیشێڵ ماکول
مناڵ(ەکان)٤

ماڕک لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بە کاری خۆی کرد، وە چەندین پاڵەوانێتی جۆراوجۆری بردووەتەوە، وەک زۆرانبازی پاڵەوانێتی جیھانی بۆ WCCW، لەو ماوەیە بووە پاڵەوانی جیھانی کێشی قورس لە USWA، وە پاڵەوانی کێشی WCWA Texas. ماڕک ئیمزای لەگەڵ پاڵەوانێتی جیھانی زۆرانبازی WCW لە ساڵی ١٩٨٩ کرد، پێش ئەوەی بچێتە پاڵ فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیھانی (WWF، ئێستایی WWE) لە ساڵی ١٩٩٠. ماڕک وەک «ئەندەرتەیکەر» لە WWF ناونرا، وە ناوبانگی گشتی گەورەی بەدەستھێنا، وەک قەوارەیەکی ترسناک، کە بە شێوەیەک تاکتیکی ترسێنەری دامەزراندووە، درێژترین زۆرانبازە لە مێژووی کۆمپانیادا تەنھا لە ٣٠ ساڵدا، ئەندەرتەیکەر یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی سەردەمی ھەڵوێست، کە سەردەمێکی زۆرانبازی بوو لە کاری کۆمپانیاکە لە ساڵانی ١٩٩٠ی ڕابردوودا. ئەندەرتەیکەر ناسراوە بە جووتبوونی لەگەڵ کەینی نیوە براکەی، کە لە ساڵی ١٩٩٧ بە جێگرەوە لەگەڵی بووە، یان وەک براکانی وێرانکردن تیمیان کردووە. لەگەڵ کەین پاڵەوانییەتییەکانی تیمی (WWF) و (WCW World Tag) بردووەتەوە، ئەندەرتەیکەرلەلایەن ھەندێک لە میدیاکانەوە وادائەنرا کە بەھۆی سەرنج و تێبینییەکانییەوە لە بەڵگەنامەیەکیدا سەبارەت بە پیشەکەی لە وەرزش خانەنشین کراوە.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ماڕک لە شاری ھیوستن لە تەکساس لە ٢٤ی ئازاری ١٩٦٥ لە دایک بووە،[٢][٣][٤] کوڕی فرانک کۆمپتنە، ماڕک چوار برای بەتەمەن تری ھەیە بە ناوەکانی دەیڤد و مایکڵ و پۆڵ و تیمۆسی، تیمۆسی لە (ئازاری ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد).[٥] لە قوتابخانەی ئامادەیی واڵتریپ بوو، یەکێک لە ئەندامی تیپی تۆپی پێ و باسکەکان بوو، ساڵی ١٩٨٣ دەستی کردووە بە خوێندن لەسەر سکۆلەی باسکە لە کۆلێژی ئەنجیلینا لە شاری لافکین لە تێکساس. ساڵی ١٩٨٥ لە زانکۆی تەکساس وێسلیان لە فۆرت وۆرس لە تێکساس ناوی تۆمار کرد، لە بەشی بەڕێوەبردنی وەرزشیدا پلەی سەرەکی ھەبوو، وە لە وەرزی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٦ وەک سەنتەرێک بۆ ڕامس یاری دەکرد، ساڵی ١٩٨٦ ماڕک لە زانکۆی وەدەرنا بۆ ئەوەی بایەخ بە پیشەیەک لە وەرزش بداتەوە بە کورتی یاری کردنی باسکەی پیشەگەرانەی لە ئەورووپا ڕەچاو کرد، پێش ئەوەی جەخت لەسەر زۆرانبازی پیشەیی بکاتەوە.[٦][٧][٨][٩] ماڕک لەنێوان ساڵی ١٩٨٩ و ١٩٩٩ لەگەڵ ژنی یەکەمی جۆدی لین ھاوسەرگیری کرد، کوڕێکیان ھەبوو، گەنەر ڤینسنت کالاوای کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣.[١٠] ماڕک لە ساڵی ٢٠٠٠ ژنی دووەمی ھێنا بەناوی سارا فرانک، دوو کچیان پێکەوە بوو، چیسی و گراسی کالاوای، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧ جیابنەوە. لە ساڵی ٢٠١٠ ھاوسەرگیری لەگەڵ زۆرانبازەکەی پێشوو «میشێل ماکوولی» کرد یەکەم منداڵیان پێکەوە بوو،[١١] کچێک بەناوی کایا ئیڤەی کالاوای، کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە دایکبووە. ماڕک وەبەرھێنان دەکات لە خانووبەرە لەگەڵ ھاوکارە بازرگانییەکەی، سکۆت ئێڤەرھارت، ئەم دووانە دروستکردنیان تەواو کرد لەسەر بینایەکی ٢٬٧ میلیۆن دۆلار لە شاری لۆڤێلاند لە کۆلۆرادۆ، کە ناوی «کالاھارتە». ماڕک ھەواداری بۆکسێن و ھونەری جەنگی تێکەڵە، ماڕک لە ساڵی ٢٠١١ مەشقی جیو جیتسوی بەرازیلی کردووە، وە پشتێنێکی ڕەشی بەدەست ھێناوە.[١٢]

پیشەی زۆرانبازی دەستکاری

ماڕک لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٩٨٦ لەژێر دەستی بەز ساویەر ڕاھێنانی دەکرد،[١٣][١٤] کە ماڕک پێی خۆش نەبوو، مایک ڕایگەیاند کە پابەندی ڕێنمایییەکانی نییە، وەخۆی پەروەردەیەکی سنوورداری دابین کردووە. ماڕک لەژێر ماسکێک بە «ناوی تیکساس ڕێد» نمایش دەکات، ماڕک یەکەم یاری خۆی لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٨٧ بۆ پاڵەوانیتی جیھانی بۆ زۆرانبازی WCCW کرد، دواتر یارییەکەی دۆڕاند.[١٥][١٦] دوو شتی ئەفسانەیی سەبارەت بە سەرەتاکانی ماڕک لە پیشەسازیدا، یەکەمیان ئەوەیە کە یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە بازنەیی لە ساڵی ١٩٨٤ کرد، وە دووەمیان ئەوەیە کە لەلایەن ھاوکارێکی پێشووی WCCW «دۆن جاردین ئاکا سپۆلەر» ڕاھێنانی پێ کراوە. لەکاتێکدا کە جاردین ھەرگیز پێشتر ڕاھێنانی پێنەکردبوو، مارک سەرسامبوو بە کارەکەکانی جاردین. ماڕک ساڵی ١٩٨٨ پەیوەندی بە کۆمەڵەی زۆرانبازی کیشوەری کرد (کە بووە بەشێک لە کۆمەڵەی زۆرانبازی USWA). ساڵی ١٩٨٩ ماڕک وەک خراپەکار چووە پاڵ پاڵەوانێتی WCW لەژێر ناوی «Mean Mark Callous». وەک کارەکتەرێکی بێ سەروبەر وێنەی بۆ کرا، ئەو بە شێوەیەکی زۆر جلی بازنەی ڕەشی لەبەر کرد، وە وەسف کرا لەلایەن بێژەر جیم ڕۆس، وتی: ماڕک وەک ئەوەیە خولیای مارێکی ماڵی و مۆسیقای ئۆزی ئۆسبۆرن بێت. لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ ماڕک ئیمزای لەگەڵ فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیھانی WWF کرد. ئەو یەکەم دەرکەوتنی خۆی وەک کەین ئەندەرتەیکەر لە تۆمارکردنی ئەستێرەکانی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠ کرد، ماڕک یەکەم دەرکەوتنی فەرمی خۆی لە کامێرا لە ٢٢ی تشرینی دووەم لە زنجیرەی ھێڤیستڤەر بوو، وەک کارەکتەرێکی خراپ کاتێک ھاوبەشی نھێنی تیمی میلیۆن دۆلاری تێد دیبایاسی کردبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Otterson, Joe (November 11, 2019). "Steve Austin to Launch New WWE Network Interview Series, Sets Undertaker as First Guest". Variety. Retrieved November 28, 2019.
  2. ^ "Texas Birth Index, 1903–1997". FamilySearch.
  3. ^ New Wave Wrestling, February 1995, issue 15, p.15.
  4. ^ "Not even a birthday cake can make the Undertaker smile". SB Nation. March 24, 2016. Retrieved January 24, 2019.
  5. ^ Calaway, Timothy (24 March 2020). "Timothy Calaway obituary". Legacy.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "Waltrip trivia page". Waltrip High School. Retrieved 9ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣١ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Tim O'Shei (July 1, 2009). Undertaker. Capstone. pp. 8–11. ISBN 978-1-4296-3351-2.
  8. ^ Jennifer Bringle (December 2011). The Undertaker: Master of Pain. The Rosen Publishing Group. pp. 7–8. ISBN 978-1-4488-5536-0.
  9. ^ A. R. Schaefer (June 2002). The Undertaker: Pro Wrestler Mark Callaway. Capstone. pp. 12–13. ISBN 978-0-7368-1312-9.
  10. ^ Maitra, Sayantan (April 7, 2017). "Undertaker's wife Michelle McCool reveals first-ever photo of their daughter". International Business Times. Retrieved February 19, 2018.
  11. ^ Martin, Adam (June 29, 2010). "Report: WWE stars wed this past week". WrestleView. Retrieved July 5, 2010.[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]
  12. ^ "The uncensored history of The Undertaker's locker room group: The Bone Street Krew". WWE. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "The Undertaker". Steve Austin's Broken Skull Sessions. November 24, 2019. 3–8 & 20 minutes in. WWE Network.
  14. ^ Undertaker: This Is My Yard (DVD). WWE Home Video. 2001. Event occurs at 1:38.
  15. ^ Keller, Wade (December 1, 2019). "VIP audio 12/1". The Fix with Todd Martin. 76 minutes in. – via PWTorch.com (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  16. ^ "Undertaker: Matches (p.24, archived)". Cagematch.net. Archived from the original on December 8, 2019. Retrieved December 8, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

لە پێش:
ڕی میستەریۆ
براوەی ڕۆیاڵ ڕەمبڵ
2007
لە دوا:
جۆن سینا