قوز

ئه‌ندامی زاوزێ
(لە ئەندامی زاوزێی مێینەەوە ڕەوانە کراوە)

ئەندامی زاوزێی مێینە یان قوز (بە ئینگلیزی: Vulva) بەشی دەرەوەی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە. قوز لە ڕووی توێکاریەوە چەندین بەشی ھەیە: تووکەبەر، لێوە گەورەکان، لێوە بچووکەکان، کلیتۆریس، زێ و دەرچەی میزەڕۆ.

قوز مرۆڤ
قوزی مرۆڤی شەش ژنی جیاواز و پێگەیشتوو:
وردەکارییەکان
دەستپێکسیلەکانی ئەندامی زاوزێ، چەمانەوەی کۆئەندامی زاوزێ.
خوێنبەرخوێنهێنەری ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێ.
خوێنھێنەرخوێنبەرەکانی ناوەوەی پودێنداڵ.
دەماردەماری پوندڵ.
لیمفگرێ لیمفاوییە ڕووکەشییەکانی ئینگویناڵ.
ناسێنەرەکان
لاتینیpudendum muliebre
MeSHD٠١٤٨٤٤
TA98A09.2.01.001
TA2٣٥٤٧
FMA20462

گەیشتن بە ئاستی بەرزترین چێژی سێکس (ئۆرگازم) لە ھەردوو ڕەگەزدا بوونی ھەیە بەڵام تەواو جیاوازن بۆ نموونە ئۆرگازم لە نێرێکی پێگەشتودا دەردراوەکانی (تۆو، تۆواو…) بەڵام لە مێیەکی پێگەشتودا دەردراوەکانی (کۆمەڵێک مادەی تایبەتین بەڵام تۆو و ھێلکە … لەخۆ ناگرن). لە نێرەدا دەردراوەکانی تفتە بە نزیکی ٨ PHـە بەڵام لە مێیەدا ترشە (٤ PH) بەنزیکی وە لەوانەشە ترشێتی دەردراوەکانی مێیە زیاتر بێت لە کاتی نەخۆشیەکانی تایبەت بە زێ.[١]

تووکەبەر

دەستکاری

تووکەبەر (بە لاتینی:‌ mons pubis) کۆبوونەویەکی نەرمی چەورییە کە ئێسکی کۆئەندامی زاوزێ دادەپۆشێت[٢]. ئەم تایبەتمەندییە لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا هەیە، بەڵام زیاتر لە مێینەکاندا بەرچاوە.[٣]

لێوی گەورە

دەستکاری

لێوی گەورە یان لابیای مەیجۆر (بە لاتینی: labia majora) جووتێک پێکهاتەی ستوونییە کە لە پێست دروستکراوە، لە بنی گەدە درێژ دەبنەوە و ئەندامی زاوزێی دەرەوە دادەپۆشن و دەیپارێزن. کۆئەندامی زاوزێ بە لابیای مەیجۆر دەورە دراوە.  لە کاتی باڵغبووندا موو لەسەر ڕووی لابیای مەیجۆر گەشە دەکات. لایبیای مەیجۆر لە پێست و شانە نەرمەکان و ماسولکەی نەرم و ئیسقانەکان پێکهاتووە[٤]. هەروەها لابیای مەیجۆر ڕژێنی ئارەقە بەردەستە  واتە لایبیای مەیجۆر و سکرۆتۆم ئەندامی هاوشێوەن[٥]

لێوی بچووک

دەستکاری

لێوی بچووک یان لابیای ماینۆر (بە لاتینی:‌ labia minora) بێکهاتەیەکی بچووکتری پێستە لە هەردوو لای زێی ژنان، لە بەینی لێوە گەورەکانە و ئەندامی زاوزێی ژوورەوە دەپارێزێت.

لێوی بچووک لە قەبارە و ڕەنگ و شێوەدا لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر زۆر جیاوازە.

کلیتۆریس

دەستکاری

کلیتۆریس یان قیتکە (بە ئینگلیزی: clitoris) ئەندامێکی سێکسی هەستیارە و دەکەوێتە ئەو شوێنەی کە لێوە بچووکەکان کۆدەبنەوە. بەشی دیاری کلیتۆریس، (گلانس) زۆرجار قەبارەو شێوەی نۆکە، لە یەکگرتنی پێشەوەی لێوی بچووک لە سەرووی دەرچەی میزەڕۆ دایە و بە پێستی قیتکەدا داپۆشراوە.[٦] کلیتۆریس چەندین کۆتایی دەماری تێدایە، بۆیە لە کاتی وروژاندنی سێکسیدا، شانەکانی کۆئەندامی زاوزێ پڕ دەبن لە خوێن. ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوون و ڕەقبوونی کلیتۆریس، گەورەدەبێت تا ئۆرگازم ڕوودەدات. هەروەها لە کاتی وروژاندندا، دەست لێدانی کلیتۆریس و ناوچە هەستیارەکانی تری ئەندامی زاوزێی مێینە وا دەکات زێی ئافرەت شێوەی بگۆڕێت و چەورکەرێک دەربدات.

 
درێژی لێوی بچووک لە نێوان ژناندا جیاوازییەکی بەرچاوی هەیە: لە کاتێکدا کە لێوە گەورەکان لە هەندێک لە ژناندا بە تەواوی لێوە بچووکەکان دەگرنەوەو دایدۆپۆشن، (ڕیزی سەرەوە)، لە ژنانی دیکەدا، دەردەکەون و لە دۆخی وەستانی ڕاستدا بە ڕوونی دیارن (ڕیزی خوارەوە).

قوز جیاوازی سروشتی بەرچاو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە ڕواڵەتدا نیشان دەدات[٧]، بەتایبەتی لە قەبارە و شێوە و ڕەنگی لێوە ىجووکەکان. هەرچەندە بە "لێوی بچووک" ناودەبرێت، هەندێک جار دەتوانێت لێوی بچووک زۆر گەورە بێت و لە دەرەوەی لێوی گەورە درێژ بێتەوە و دەرکەوێت[٧][٨] یاخودیش بە پێچەوانیەوە بە تەواوی لە لایان لێوە گەورەکانەوە داپۆشرێت و دیارنەبێت، هەندێکجار بەوە دەوترێت قوزی "کولیچەیی". جیاوازیەکانی دیکە بریتین لە تایبەتمەندییەکانی وەک دەرکەوتنی پەڵەی فۆردایس و کلیتۆراڵ فیمۆسیس (clitoral phimosis) ، حاڵەتێک کە پێستی قیتکە ناتوانێت بە تەواوی گلانسەکە داپۆشێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ https://web.archive.org/web/20090616022448/http://www.mercksource.com/pp/us/cns/cns_hl_dorlands_split.jsp?pg=%2Fppdocs%2Fus%2Fcommon%2Fdorlands%2Fdorland%2Fnine%2F000116925.htm
  2. ^ «Anatomy and Physiology of the Female Reproductive System · Anatomy and Physiology». philschatz.com. لە 2024-11-30 ھێنراوە.
  3. ^ Stevenson، Angus، ed. (2010). New Oxford American dictionary (3rd ed ed.). Oxford ; New York: Oxford University Press. ISBN 978-0-19-539288-3. OCLC 614990378. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
  4. ^ Roberts S. Human Physiology. Global Media, 2007.
  5. ^ McKinley, M., & O'Loughlin, V. (2011). Human Anatomy (3rd ed.). New York, NY: McGraw-Hill
  6. ^ Hennekam، Raoul C.M. (2013-06). «Elements of morphology: Standard terminology for the external genitalia». American Journal of Medical Genetics Part A (بە ئینگلیزی). 161 (6): 1238–1263. doi:10.1002/ajmg.a.35934. ISSN 1552-4825. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ ئ ا King، Bruce M. (1996). Human sexuality today (2nd ed ed.). Upper Saddle River, N.J: Prentice Hall. ISBN 978-0-13-014994-7. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
  8. ^ Hennekam، Raoul C.M. (2013-06). «Elements of morphology: Standard terminology for the external genitalia». American Journal of Medical Genetics Part A (بە ئینگلیزی). 161 (6): 1238–1263. doi:10.1002/ajmg.a.35934. ISSN 1552-4825. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)