ئەلێکساندەر ئیسحاق

ئەلێکساندەر ئیسحاق (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٩٩) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری سویدییە کە یاری دەکات بۆ یانەی خولی لالالیگا ڕیاڵ سۆسیداد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید.

ئیسحاق لەگەڵ سوید لە ٢٠١٩
زانیاری کەسی
ناوی تەواو ئەلێکساندەر ئیسحاق
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢١ ئەیلوولی ١٩٩٩ (٢٢ ساڵ)
جێگای لەدایکبوون سۆڵنا، سوید
باڵا ١٫٩٢ مەتر
جێگای یاریکردن ھێرشبەر
زانیاری یانە
تیمی ئێستا ڕیاڵ سۆسیداد
ژمارە ١٩
کاروانی لاوێتی
٢٠٠٥–٢٠١٦ ئەی ئای کەی
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یارییەکان گۆڵەکان
٢٠١٦–٢٠١٧ ئەی ئای کەی ٢٤ ١٠
٢٠١٧–٢٠١٩ بۆروسیا دۆرتمۆندی دوو ١٢ ٥
٢٠١٧–٢٠١٩ بۆروسیا دۆرتمۆند ٥ ٠
٢٠١٩ ویلیامی دوو (خواستن) ١٦ (١٣)
٢٠١٩- ڕیاڵ سۆسیداد ١٠٥ (٣٣)
ھەڵبژاردە
٢٠١٥–٢٠١٦ سوید خوار ١٧ ساڵان ١٩ (٦)
٢٠١٦–٢٠١٧ سوید خوار ١٩ ساڵان ٦ (٢)
٢٠١٦–٢٠١٨ سویدی خوار ٢١ ساڵان ٧ (٠)
٢٠١٧- سوید ٣٧ (٩)

لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لەگەڵ یانەی ئەی ئای کەی سویدی، ئیسحاق نوێنەرایەتی بۆروسیای دۆرتمۆند و ویڵیام دووەمی کرد پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ ڕیاڵ سۆسیداد گرێبەست واژوو کرد. لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە یاریزانی ھەڵبژاردەی سویدە، زیاتر لە ٣٠ یاری بۆ وڵاتەکەی کردووە و نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەکەی کردووە لە یۆرۆ ٢٠٢٠. ئەو لاوترین گۆڵکارە بۆ ھەردوو تیمی ئەی ئای کەی و تیمی نیشتیمانی سوید.

کاروانی یانە دەستکاری

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ئیسحاق لە شارەوانیی سۆڵنا لە ناوەندی پارێزگای ستۆکھۆڵم لە دایک و باوکێکی ئێریتریا لەدایک بووە و گەورە بووە.[١] لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی کرد بە یاریکردن بۆ تیمی لاوانی یەکێک لە گەورەترین یانەکانی ناوچەکە، تیمی خولی نایابی سویدی کە ھاندەریشی بوو، ئەی ئای کەی.[٢]

پێشکەوتن لە ئەی ئای کەی دەستکاری

ئیسحاق یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەی ئای کەی لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٦ ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە ٧٥ەمین خولەکی یاری جامی سوید بەرامبەر تیمی پلە چوار تێنھوڵتس. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، ئیسحاق گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٦–٠.[٣]

لە ٧ی نیسانی ٢٠١٦، ڕاھێنەری سەرەکی ئاندریاس ئەلم یاریزانەکەی لە پێکھاتەی یاری دووەمی خولەکەدا دانا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئۆستەرسەندس، لەگەڵ یاریزانی لاوی ھاوڕێی کارلۆس ستراندبێرگ. سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بۆ تیپەکەی، دووەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠، بەم شێوەیە بوو بە لاوترین گۆڵکار بۆ ئەی ئای کەی لە مێژووی خولی نایابی سویدی لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٩٩ ڕۆژدا.[٤]

لە ٢٥ی نیسان، ئیسحاق یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە یاریگای ئەی ئای کەی، بەناوی فرێندس ئارینا کە بووە ھۆی بردنەوەی ٢–١ بەرامبەر ئێڵفسبۆرگ.[٥]

 
ڕاھێنانی ئیسحاق لەگەڵ ئەی ئای کەی لە ٢٠١٦

لە ٣ی ئایاری ٢٠١٦، ئیسحاق یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی واژوو کرد تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٨، دوای ئەوەی لە چەند یارییەکی یەکەمیدا سەرنجڕاکێش بوو، و جێگای خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی پێکھاتەی یەکەم قایمکرد.[٣] لە نێوان یارییەکانی ھەفتەکانی ٨ و ٩، ڕاھێنەری سەرەکی ئەلم لە کار دوور خرایەوە، بەڵام ئیسحاق لەلایەن ڕاھێنەرە نوێیەکە ڕیکارد نۆرلینگەوە بەردەوام پشتی پێ بەسترا.[٦]

لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦، لە ١٧ھەمین ڕۆژی لەدایکبوونی ئیسحاق، دوو گۆڵی گرنگ تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ ی ئەی ئای کەی لە بردنەوە لە دێربیدا بەرامبەر جورگاردن. دواتر لەلایەن ھاوڕێی تیمەکەی چینیدۆ ئۆباسییەوە بە «زڵتان ئیبراھیمۆڤیچی نوێی سوید» وەسف کرا.[٧]

بۆروسیا دۆرتمۆند دەستکاری

 
ئیسحاق ڕاھێنان لەگەڵ دۆرتمۆند لە تەممووزی ٢٠١٧

لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، ئیسحاق گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی بۆروسیای دۆرتمۆند واژوو کرد، کە تا ھاوینی ٢٠٢٢ بەردەوام بوو.[٨] تێچووی گواستنەوەکە و بڕەکەی ئاشکرا نەکرا، بەڵام ڕاپۆرتەکان پێشنیاری ئەوەیان کرد کە بە ٩ ملیۆن یۆرۆ دانراوە، کە بەرزترین تێچووی کڕین دەبێت کە تا ئێستا بۆ یاریزانێک کە بگوازرێتەوە لە خولی نایابی سویدی خەرج کراوە.[٩] پێش واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ دۆرتمۆند، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئیسحاق گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەتکردووەتەوە.[١٠]

ئیسحاق یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–٠ی جامی ئەڵمانیا بەرامبەر یانەی ستۆرتفرۆند لۆت لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٧.[١١] ئیسحاق یەکەم مەدالیای بردەوە لەگەڵ یانەکە کاتێک دۆرتمۆند بوو بە براوەی جامی ئەڵمانیای ٢٠١٦–١٧، تەنھا یەک جار لە پاڵەوانێتییەکەدا یاری کرد و لە پێکھاتەی یاری کۆتایی نەبوو.[١٢][١٣]

یەکەم گۆڵی خۆی بۆ دۆرتمۆند تۆمارکرد لە بردنەوەی قۆناغی دووەمی جامی ئەڵمانیای وەرزی ٢٠١٧–١٨ بەرامبەر مادیبۆرگ لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، دووەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–٠.[١٤]

خواستن بۆ ویلیامی دووەم دەستکاری

دوای ئەوەی ھیچ یارییەکی لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ بۆ بۆروسیای دۆرتمۆند ئەنجام نەدا، ئیسحاق بە خواستن درا بە یانەی خولی نایابی ھۆڵەندا ویلیامی دووەم.[١٥] لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩، گۆڵی یەکسان بوون و لێدانی سزای بردنەوەی تۆمار کرد لە نیوەی کۆتایی بەرامبەر ئەلکەمار و یارمەتی ویلیامی دووەمی دا بگات بە یاری کۆتایی جامی ھۆڵەندی بۆ یەکەم جار لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٥ەوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩، بوو بە یەکەم یاریزان کە سێ لێدانی سزا گۆڵ بکات لە یارییەکی خولی نایابی ھۆڵەندا، لە بردنەوەی ٣–٢ بەرامبەر فۆرتونا سیتارد.[١٦] لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩، ئیسحاق بوو بە یەکەم یاریزانی بیانی لە خولەکەدا کە ١٢ گۆڵی تۆمارکرد لە ١٢ یاری یەکەمی خولدا.[١٧]

ڕیاڵ سۆسیداد دەستکاری

وەرزی ٢٠١٩–٢٠ دەستکاری

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩، ئیسحاق گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ ڕیال سۆسیادادا واژوو کرد، بە نرخی ٩٨٨٬٠٠٠ پاوەند و ١٩٠٠٠ پاوەند لە ھەفتەیەکدا، کە لە ١ی تەممووزی ٢٠١٩ چووە یانەکەی خولی ئیسپانی لا لالیگا، کە یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە یەکەم یاریی دا.[١٨] ئەو بە شێوەیەکی بەھێز بەردەوام بوو لە پێش دەست پێکردنی وەرزەکە، چوار گۆڵی لە پێنج یاری دا تۆمارکرد.[١٩] ئیسحاق یەکەم گۆڵی فەرمی خۆی بۆ ڕیال سۆسیاداد تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ ی خولدا بەرامبەر ئیسپانیۆل لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩.[٢٠] لە ٦ی شوبات، ئیسحاق دوو گۆڵی تۆمارکرد و یەک ئەسیستی کرد لە چارەکی کۆتایی کۆپا دێل ڕەی (جامی ئیسپانیا) بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.[٢١] لە ٩ی شوبات، گۆڵێکی بردنەوەی لە دێربی باسک بەرامبەر ئەتلێتیک بلباو تۆمار کرد.[٢٢]

لە ٣ی نیسانی ٢٠٢١، ئیسحاق یەکەم خەڵاتی نازناوی لەگەڵ یانەکەی بردەوە کاتێک لە ٨٩ خولەکدا یاری کرد لە یاری کۆتایی جامی کۆپا دێل ڕەی ٢٠٢٠ (جامی ئیسپانیا) لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر ئەتلێتیک بلباو، یارمەتی ڕیال سۆسیدادی دا بۆ بردنەوەی جامی ئیسپانیای ٢٠١٩–٢٠.[٢٣][٢٤]

وەرزی ٢٠٢٠–٢١ دەستکاری

لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢١ یەکەم ھاتریکی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٠ ی خولەکەدا بەرامبەر دیپۆرتڤۆ ئالڤێس،[٢٥] کە بووە یەکەم یاریزانی سوید کە ھاتریک لەو خولەدا تۆمار بکات لەو کاتەوەی ھێنری «گارڤیس» کارڵسۆن ھەمان کاری کرد بۆ ئەتلێتیکۆ مەدرید لە ١٩٤٩دا.[٢٦][٢٧]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

ئیسحاق بۆ تیمی لاوانی سوید یاریکرد لە خوار ١٦ ساڵان تا ٢١ ساڵان.[٢٨] ئەو بانگکرا بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید بۆ یاری دۆستانەی بەرامبەر کۆت دیڤوار لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ و سلۆڤاکیا لە ١٢ی کانوونی دووەم. یەکەمین یاری خۆی بەرامبەر کۆت دیڤوار ئەنجامدا، لە خولەکی ٦٢دا بە یەدەگ ھاتە یاریگاوە لە دۆڕاندنی ٢–١ لە جێگەی پێر فریک. ئەو لە دووەم یاری دژی سلۆڤاکیا بە شێوەی سەرەکی دەستی پێکرد، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٦–٠ لە خولەکی ١٩، کە بوو بە گەنجترین گۆڵکار لە مێژووی ھەڵبژاردەی سوید.[٢٩]

لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩، ئیسحاق یەکەم یاری خۆی بۆ سوید ئەنجامدا، کاتێک لە جێگای ڕۆبن کوایسۆن لە خولەکی ٨٨ دا ھاتە یاریگاوە لە یارییەکی پاڵاوتنی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرامبەر ڕۆمانیا، کە سوید ٢–١ بردییەوە.[٣٠]

ئیسحاق یەکەم گۆڵی فەرمی خۆی بۆ سوید تۆمارکرد لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩، کاتێک سوید لە یارییەکدا لە ماڵتای بردەوە لە پاڵاوتنی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە فرێندس ئارینا لە ستۆکھۆڵم، سوید،[٣١] ئیسحاق دوایین گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠.[٣٢]

ئیسحاق بۆ یەکەم جار بانگھێشت کرا بۆ پاڵەوانێتییەکی گەورە کاتێک لە پێکھاتەی ٢٦ کەسی سوید بوو بۆ یۆرۆ ٢٠٢٠.[٣٣]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٢١ ئابی ٢٠٢٢ [٣٤][٣٥]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لالیگا جامی نیشتیمانی ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئەی ئای کەی ٢٠١٦ خولی نایابی سوید ٢٤ ١٠ ٢ ٣ ٣ ٠ - ٢٩ ١٣
بۆروسیا دۆرتمۆند دووەم ٢٠١٦–١٧ خولی ھەرێمی ڕۆژاوا ١ ٠ - - - ١ ٠
٢٠١٨–١٩ خولی ھەرێمی ڕۆژاوا ١١ ٥ - - - ١١ ٥
کۆی گشتی ١٢ ٥ - - - ١٢ ٥
بۆروسیا دۆرتمۆند ٢٠١٦–١٧ بۆندسلیگا ٠ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠
٢٠١٧–١٨ بۆندسلیگا ٥ ٠ ٣ ١ ٤ ٠ ٠ ٠ ١٢ ١
کۆی گشتی ٥ ٠ ٤ ١ ٤ ٠ ٠ ٠ ١٣ ١
ویلیام دووەم (خواستن) ٢٠١٨–١٩ خولی نایابی ھۆڵەندا ١٦ ١٣ ٢ ١ - - ١٨ ١٤
ڕیاڵ سۆسیداد ٢٠١٩–٢٠ لالیگا ٣٧ ٩ ٨ ٧ - - ٤٥ ١٦
٢٠٢٠–٢١ لالیگا ٣٤ ١٧ ١ ٠ ٨ ٠ ١ ٠ ٤٤ ١٧
٢٠٢١–٢٢ لالیگا ٣٢ ٦ ٣ ١ ٦ ٣ - ٤١ ١٠
٢٠٢٢–٢٣ لالیگا ٢ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ١
کۆی گشتی ١٠٥ ٣٣ ١٢ ٨ ١٤ ٣ ١ ٠ ١٣٢ ٤٤
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٥٤ ٦٠ ١٨ ١٢ ١٩ ٢ ١ ٠ ١٩٢ ٧٧

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢ [٣٦]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
سوید ٢٠١٧ ٢ ١
٢٠١٨ ٠ ٠
٢٠١٩ ١٠ ٣
٢٠٢٠ ٦ ١
٢٠٢١ ١٤ ٤
٢٠٢٢ ٥ ٠
کۆی گشتی ٣٧ ٩

خەڵاتەکان دەستکاری

ڕیاڵ سۆسیداد

تاکەکەسی

  • نوێترین یاریزانی ساڵی خولی سویدی: ٢٠١٦[٣٩]
  • یاریزانی مانگی خولی سویدی: ئەیلوولی ٢٠١٦[٤٠]
  • گۆڵکاری جامی ئیسپانیا: ٢٠١٩–٢٠[٤١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ""Jag blir alltid jämförd med Goitom"" (بە سوێدی). 2 April 2016. Retrieved 11 June 2016.
  2. ^ "Supertalangen: "Att få dra på sig AIK-tröjan är drömmen"" (بە سوێدی). 24 November 2015. Retrieved 11 June 2016.
  3. ^ ئ ا "Talangen förlänger tre år med AIK" (بە سوێدی). 3 May 2016. Retrieved 11 June 2016.
  4. ^ "Skrev AIK-historia – yngst någonsin" (بە سوێدی). 7 April 2016. Retrieved 11 June 2016.
  5. ^ "TV: Supertalangens mål framför PL-scouterna" (بە سوێدی). 25 April 2016. Retrieved 11 June 2016.
  6. ^ "AIK-succén direkt i Norlings återkomst" (بە سوێدی). 16 May 2016. Retrieved 11 June 2016.
  7. ^ "Alexander Isak hyllas: "Kan bli nya Zlatan..."" (بە سوێدی). 22 September 2016. Retrieved 22 September 2016.
  8. ^ "Borussia Dortmund sign striker Alexander Isak" (بە ئینگلیزی). 23 January 2017. Retrieved 14 January 2017.
  9. ^ "Officiellt: Alexander Isak klar för Borussia Dortmund" (بە سوێدی). 23 January 2017. Retrieved 14 February 2017.
  10. ^ "Bomben: Isak nobbar Real – här är hans val" (بە سوێدی). 21 January 2017. Retrieved 14 February 2017.
  11. ^ int.soccerway.com/players/alexander-isak/422165/
  12. ^ "Här får Isak göra debut i Dortmund". Aftonbladet (بە سوێدی). Retrieved 26 April 2019.
  13. ^ "Blir mästare efter hans 40:e fullträff". Aftonbladet (بە سوێدی). Retrieved 26 April 2019.
  14. ^ "SUCCÉN! Alexander Isak målskytt i tyska cupen". www.expressen.se (بە سوێدی). Retrieved 2020-07-21.
  15. ^ "Willem II huurt spits Alexander Isak" (بە ھیندی). willem-ii.nl. 25 January 2019.
  16. ^ "Willem II-aanvaller Isak schrijft Eredivisiehistorie". telegraaf.nl. 30 March 2019. ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "Alexander Isaks succé – målskytt igen för Willem II". www.expressen.se (بە سوێدی). Retrieved 16 April 2019.
  18. ^ "What is Alexander Isak's Salary Per Week? | Salary Sport". www.salarysport.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-08-11.
  19. ^ "La Real Sociedad ficha a Alexander Isak" (بە ئیسپانی). 12 June 2019. Retrieved 12 June 2019.
  20. ^ "Real Sociedad prove they mean business with win at Espanyol". MARCA in English (بە ئینگلیزی). 2019-09-22. Retrieved 2019-09-23.
  21. ^ "Isak, the boy who rejected Real Madrid, hurt them again with a brace". MARCA in English (بە ئینگلیزی). 2020-02-06. Retrieved 2020-02-27.
  22. ^ "TV: Isaks dröminhopp i baskiska derbyt – avgjorde med mål och assist". fotbollskanalen (بە سوێدی). Retrieved 2020-02-27.
  23. ^ "Athletic Club vs Real Sociedad – Copa del Rey". Página web oficial de LaLiga | LaLiga (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-08.
  24. ^ "Alexander Isaks Real Sociedad vann cupfinalen". SVT Sport (بە سوێدی). 2021-04-03. Retrieved 2021-04-08.
  25. ^ "ألكسندر إيزاك قد يترك لاليجا للدوري الممتاز". الروليت العربي.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  26. ^ "Svensken hyllas världen över efter succén: "Det är Isaks världs – vi lever i den"". www.expressen.se (بە سوێدی). Retrieved 2021-02-22.
  27. ^ "Alexander Isak tremålsskytt – gjort mål i sex raka ligamatcher". SVT Sport (بە سوێدی). 2021-02-21. Retrieved 2021-02-22.
  28. ^ "Alexander Isak". svenskfotboll.se (بە سوێدی). Swedish Football Association. Retrieved 18 November 2021.
  29. ^ "Isak historisk i 6-0-seger mot Slovakien" (بە سوێدی). 12 January 2017. Retrieved 14 February 2017.
  30. ^ "Isak hyllas stort efter debuten: "Kan förstå att många tycker jag är spännande"". fotbollskanalen.
  31. ^ "TV: Isak med första tävlingsmålet i landslaget när Sverige körde över Malta". fotbollskanalen (بە سوێدی). Retrieved 2019-06-08.
  32. ^ "Isak seals points for Sweden".
  33. ^ "Sweden Euro 2020 squad: Full team profile". FourFourTwo. 14 June 2021. Retrieved 14 June 2021.
  34. ^ "A. Isak". Soccerway. Retrieved 26 October 2020.
  35. ^ ئەلێکساندەر ئیسحاق لە WorldFootball.net
  36. ^ "Alexander Isak – national football team player". EU-Football.info. Retrieved 24 June 2021.
  37. ^ "Athletic Club 0–1 Real Sociedad: result, summary, goal". AS.com (بە ئینگلیزی). 2021-04-04. Retrieved 2021-04-03. ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ Lowe, Sid (2021-04-03). "Real Sociedad beat Athletic to claim Copa del Rey and Basque glory". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-04-03.
  39. ^ "Isak stolt över priset som årets nykomling" (بە سوێدی). 17 November 2016. Archived from the original on 15 February 2017. Retrieved 14 February 2017. ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "Alexander Isak utsedd till Månadens Spelare i Allsvenskan". Mynewsdesk (بە سوێدی). Retrieved 2021-04-03.
  41. ^ AS, Diario (2021-04-04). "Players ranking for the Copa del Rey 2019/2020". AS.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-19.