ئەلیسا کارسۆن

ئەلیسا کارسۆن (بە ئینگلیزی: Alyssa carson) (لەدایکبووی ١٠ی ئازاری ٢٠٠١ لە ھاموند (لویزیانا)، کەشتیوانێکی ئاسمانی ئەمەریکیە و ئامانجی ئەوەیە کە یەک


ئەلیسا کارسۆن (بە ئینگلیزی: Alyssa carson) (لەدایکبووی ١٠ی ئازاری ٢٠٠١ لە ھاموند (لویزیانا)، کەشتیوانێکی ئاسمانی ئەمەریکیە و ئامانجی ئەوەیە کە یەکەم مرۆڤ بێت بچێتە سەر ھەسارەی مەریخ لە ساڵی ٢٠٣٣.

ئەلیسا کارسۆن

لەدایکبوون (٢٠٠١-٠٣-١٠) ١٠ی ئازاری ٢٠٠١ (تەمەن ٢٣ ساڵ)
ھامۆند (لویزیانا)، ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکی
پیشەکەشتیوانی ئاسمانی
باوان(ەکان)بێرت کارسۆن
وێبگەhttp://nasablueberry.com

ژیان دەستکاری

ئەلیسا کارسۆن بڕیاریدا ببێت بە کەشتیوانی ئاسمانی و گەشت بکات بۆ ھەسارەی مەریخ، ئەو بیرۆکەیەی لە کارتۆنی (the backyardigans:mission to mars) وەرگرتبوو کە یەکێکە لە کارتۆنەکانی کەناڵی نیکلۆدیەن.

باوکی بێرت کارسۆن ھەڵسا بە تۆمارکردنی لە بنکەی سەربازی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ بۆشایی ئاسمان لە ساڵی ٢٠٠٨، ئەلیسا چەند جار گەڕاوەتەوە بۆ بنکە سەربازیەکە لە ساڵانی داھاتوو وە ئامادەی بنکەی سەربازی بۆشایی ئاسمان بووە لە لاڤاڵ (کوباک) و ئزمیر (تورکیا). یەکەم کەس بووە کە سەردانی سێ بنکەکەی سەربازی ئاسمانی ناسای کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٣، ئەلیسا کارسۆن یەکەم کەس بووە کە جەوازاتی ناسای تەواوکردووە لە ڕێگەی رۆشتنی بۆ ھەموو بنکە گەشتیارییەکانی ناسا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وە نوێنەری پڕۆژەی (ئەرکەکان بۆ ھەسارەی مەریخ) ە.

لە ساڵی ٢٠١٤ لە ڕاگەیاندنەکان لە تەواوی جیھاندا دەرکەوتووە لەوانەش: BBC , CBS , The Independent , The Daily Telegraph

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ وە، ئەلیسا کارسۆن منداڵترین کەس بووە کە لە ئەکادیمی پۆسیم قبوڵ بکرێت. کارسۆن لە شاری باتۆن ڕۆج (لویزیانا) لەگەڵ باوکی دەژی. کارسۆن دەستیکرد بە ئامادەبوونی قوتابخانەی باتۆن رۆجی ئامادەیی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠١٧وە وانەکانی قوتابخانەی بە زمانەکانی (ئینگلیزی، چینی، فەڕەنسی، ئیسپانی) دەخوێنێت.

ئەلیسا لە فیلمی (the mars generation) دەرکەوتووە و لەسەر فەرشی سور ڕۆشتووە لە ڤیستیڤاڵی صندانسی سینەمایی بۆ ئامادەبوونی یەکەم پەخشی فیلمەکە، ھەروەھا منداڵترین قوتابییە لە زانکۆی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی.

سەرچاوەکان دەستکاری