ئەحمەد مەولانی لە دایکبووی شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاعیر و وەرگێڕی کوردە. ئەحمەد مەولانی پاش تێپەڕاندنی قۆناغە دوابەدوای یەکەکانی خوێندن لە بۆکان و شارانی تر، ھەتا کاتی خانەنشین کرانی، بە بڕوانامەی باڵای زمان و ئەدەبیاتی فارسییەوە لە قوتابخانە و زانستگەکانی بۆکان سەرقاڵی وانە وتنەوە و ڕاھێنانی زەوق و ھەستی خوێندکارانی کورد بوو. ئێستا لە شاری بۆکان دەژی. چەند بەرھەمێکی لە فارسییەوە کردۆتە کوردی و بڵاو بوونەتەوە. وتار و شێعری لە گۆڤارەکاندا چاپ کردووە.

بەرھەمەکان

دەستکاری
  1. ھای‌وا کوڕە شوان (وەرگێڕانی نۆڤلێت)
  2. تەڕلان[١] (وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆک لە نووسەرانی بیانییەوە)؛ ١٩٩٢
  3. کڵاولار و قەرەچی[٢] (وەرگێڕانی ڕۆمانی کج‌کلاە و کولی، لە نووسینی نووسەر و وەرگێڕی فارسی‌نووسی کورد ئیبڕاھیم یوونسییەوە)؛ ٢٠٠٦

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ تەڕلان، کۆمەڵێک نووسەر. مەولانی، ئەحمەد (وەرگێڕ). ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی سەلاحەدین ئەییووبی؛ ورمێ: ١٩٩٢
  2. ^ کڵاولار و قەرەچی، یوونسی، ئیبڕاھیم. مەولانی، ئەحمەد (وەرگێڕ)، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی: ٢٠٠٦