ئەحمەد فائیز بەرزنجی

ئەحمەد فائیز[١] [٢]کوڕی سەید مەحموود کوڕی سەید ئەحمەد کوڕی سەید عەبدولسەمەدی کوڕی سەید حەسەنی گڵەزەردەیە، ئەویش نەوەی شێخ عیسایە کە باپیرە گەورەی سەیدەکانی بەرزەنجەیە[کێ وتی؟]. ساڵی ١٢٥٨/ ١٨٤٢ لەدایک بووە. قورئان و چەند کتێبێکی فارسی و تەسریفی زەنجانی لای باوکی خوێندووە. دواتر لای مەلا غائیب ئەفەندی خوێندوویەتی، پاشان بۆ خوێندن چووەتە لای مەلا سەید مستەفای بەرزنجی، دواتر لای مەلا ئەحمەدی نۆدشەیی و پاشان لای مەلا ئەحمەد ئەفەندی پیرحەسەنی چاو مار خوێندوویەتی. ساڵی ١٢٧٧ بووەتە مودەڕیسی مزگەوتی نۆدشەی سلێمانی. سالی ١٢٩٤ بووەتە قازیی قەرەداغ. لە ساڵی ١٢٩٧ بووەتە نائیب لە دەوروبەری بەغدا. لە ساڵی ١٣٠٠ بووەتە نائیبی بەسرە. لە ١٣٠٣ بووەتە نائیبی موسڵ و پاشان کراوەتە ئەندامی کۆڕی گەورەی زانیاری لە ئەستەنبوڵ. نزیکەی بیست کتێبی نووسیوە. زیاتر بە کتێبی (کنز اللسن) بەناوبانگە کە چەند ھونەرکارییەکی سەیری بە چەند زمانێکی جیاواز تێدایە. ساڵی ١٩١٨ لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کردووە. (بەحرکەیی، ٢٠١٠: ١٣٧))

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پایتەختی رۆشنبیری شێخ محەمەدی خاڵی لە بیرە؟". www.khaktv.net. Retrieved 2021-09-08.
  2. ^ "مامۆستا عبدالرقیب یوسف". abdulraqib.net. Retrieved 2021-09-08.