ئەتڵەسە بیابانییەکان یان چیایە وشکەکانی ئەتڵەس (بە عەرەبی:) زنجیرەیەکن لە چیای ئەتلەس بە شێوەیەکی سەرەکی دەکەوێتە وڵاتی جەزائیر و کۆتایی ڕۆژھەڵاتی لە تونس ھەڵکەوتووە ھەرچەندە ئەوەندە بەرز نییە لەچاو ئەتڵەسی باڵای مەغریب بەڵام زنجیرەکە خۆی ھاوتەریب دەکات لەگەڵی. بەرزترین لووتکەی زنجیرەکە ٢٬٢٣٦ مەتر بەرزە بەناوی لووتکەی (دجەبل ئایسا) لە زنجیرەچیای کسور.[١]

ئەتلەسی بیابانی
زنجیرەچیاچیاکانی ئەتلەس
وڵاتجەزائیر
پۆتانی شوێن٣٤°٠′٠″N ٢°٠′٠″E
بەرزترین خاڵDjebel Issa
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٬٣٢٨ مەتر
سەردەمCretaceous
Map

جوگرافیا دەستکاری

ئەتڵەسە بیابانییەکان زنجیرەیەک چیا لەخۆدەگرێت وەک: زنجیرەی کسور لە ڕۆژاوا، زنجیرەی ئاموور لە ناوەڕاستی خۆی و زنجیرەی ئۆلید- نایل لە کۆتایی ڕۆژھەڵاتیدا ھەروەھا ئائۆرس (بێلێزما)، چیاکانی ھۆدنا و زنجیرەی نیمچا و چیای زاب دەگرێتەوە. ئەتلەسی بیابانی لە ڕۆژھەڵات تێکەڵ دەبن بۆ پێکەوە چوونە ناو زنجیرەی تێبێسا و چیاکانی مەدجەردا.

لە باکوور لەلایەن دەشتی ھاوتسەوە سنووری ھەیە، ئەتڵەسی بیابانی یەکێکە لە تەختە فراوانەکانی ئەفریقا، کە لە بەردی بنچینەی کۆن پێکھاتووە کە لەژێر کاریگەری دەریاکانی ژێرەوە و کانزا ئاوییەکان داپۆشراوە.

لە نێوان ڕووبارەکانی ئەتڵەسدا، ئەتڵەسی بیابانی وادیس دەبەخشێت لەمانەشدا چەلێف و تۆویل وادیس، ڕووبارەکان کە تەنیا لە ماوەی وەرزی باراندا ئاویان تێدایە، ئەم ئاوەش بە شێوەیەکی زۆر لە دامێنی زنجیرەی عەموور و ئۆلێد نایل ھەر لە ئەتڵەسی بیاباندا وشک دەبن.[٢]

چیاکانی ئەتلەسی بیابان لە کەناری باکووری بیابانی مەزنی ئەفریقا ھەڵکەوتووە، چیاکان ھەندێک بارین دەبینن و باشتر لە ناوچە تەختەیییەکانی لە بەری باکوور دەگونجێت بۆ کشتوکاڵ، ئەمڕۆ زۆربەی دانیشتووانی ناوچەکە چاویان لە بارانی وەرزی چیاکانن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "مواضيع ودروس: Les montagnes d'atlas". مواضيع ودروس. Retrieved 2021-11-08.
  2. ^ Martonne, Emmanuel de (1921). "Notes de géographie physique algérienne". Annales de géographie. 30 (165): 223–231. doi:10.3406/geo.1921.8985.