ئەبوو جەعفەری مەدەنی

یەزید بن قەعقاع مەدەنی، (بە عەرەبی: یزید بن القعقاع المدني‎)، ناسناویشی ئەبوو جەعفەرە، یەکێکە لە دە گێڕەوەکانی قورئانی (دە قیڕائاتەکان)، لە تابیعینەکان بوو، ئیمامی ئەھلی مەدینە لە قیڕائە، بۆ ماوەیەکی زۆر قورئانی بە خەلک دەخوێند، موفتیش بوو، گێڕدراوەتەوە لە ئەبووجەعفەری مەدەنییەوە کە ئەو کاتێک بچووک بوو چووەتە لای ئوم سەلەمە خێزانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەربێ،ئەویش دەستی بەسەریدا ھێناوە و دوعای بەرەکەتی بۆ کردووە. قورئانی لای عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس و ئەبو ھوڕەیڕە، ھەروەھا لە گەورەکەی (عەبدوڵڵا بن عەییاش) ئەویش لە ئوبەی کوڕی کەعب ئەویش لە پێغەمبەر (دروود و سەلامی لەسەر)، کەسانێکیش لای ئەو خوێندوویانە و لێیان گێڕاوەتەوە، وەک ئیمامی نافع، وە ھەردوو گێڕەوە بەناوبانگەکەشی ئیبن جەمماز و ئیبن ویردان، وە کوڕەکەی (یەعقوب بەن یەزید) کچەکەشی (مەیمونە). حەدیسیشی گێڕاەوەتەوە لە عەبدوڵڵای کوڕی عومەر و ئەبوھوڕەیڕە و عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس و جابری کوڕی عەبدوڵڵا و زەید بن ئەسلەم و بێجگە لەوانەش، لەلای ئەھلی حەدیس کەسێکی باوەڕپێکراو بوو.[١]

لە ساڵی ١٣٠ـی کۆچی لە سەردەمی خەلافەتی مەڕوان کوڕی موحەممەد، کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "قصة الإسلام | الإمام أبو جعفر المدني". islamstory.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-19.